وەزیری ڕێگاوبانی تورکیا خۆی گەیاندە بارەگای “گۆگڵ” بۆ سڕینەوەی خەریتەی کوردستان.

وەزیری ڕێگاوبانی تورکیا خۆی گەیاندە بارەگای “گۆگڵ” بۆ سڕینەوەی خەریتەی کوردستان.


“جایهت تورهان” وەزیری ڕێگەوبانی تورکیا داوای لە گۆگڵ کرد بۆ سڕینەوەی خەریتەی کوردستان لەسەر “گوگڵ ماپە”وە ، کە بە ناو بانگە بە “کوردستان ماپ” .
لە ناو ئەم خەریتەیەدا باس لە هەر چوار پارچەی کوردستان کراوە و تورکیا نیوەی کەمتری لە خاکەکەی هاتووەتە سەر ئەم خەریتاوە کە گۆگڵ خستوویەتە ناو ئینتەرنێتەوە، بەمەش دەسەڵاتدارانی تورکیای زۆر نیگەران کردووە.
تورکیا بە چڕی کەوتووەتە شوێن قەپات کردنی ئەم خەریتایە و داوایشی لە گۆگڵ کردووە بە پەلە خەریتای کوردستان لەسەر “گۆگڵ ماپ” لاببات.
تەنها بە نووسینی ئینگلیزی “کوردستان ماپ” خەریتای هەر چوار پارچەی کوردستان لە سەر گۆگڵەوە دەکرێتەوە، تاکوو ئێستا ئەم خەریتایە بە ملیۆنان نەفەر بینەری هەبووە.

بۆ بینینی خەریتای کوردستان لەسەر گۆگڵ کلیکی سەر ئەم نووسراوەیە بکە:
kurdistan map 2018

تعليقات