وەزارەتی ناوخۆی عێراق زمانی کوردی دەخاتە سەر لۆگۆی ماڵپەڕەکەی و شوێنە فەرمیەکانی ئەو وەزارەتە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق زمانی کوردی دەخاتە سەر لۆگۆی ماڵپەڕەکەی و شوێنە فەرمیەکانی ئەو وەزارەتە.

لۆگۆیەکی نوێ بۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراقی دروست دەکرێت و زمانی کوردیشی دەخرێتە سەر.
بەپێی دەستووری هەمیشەیی عێراق، زمانی کوردی هاوشێوەی زمانی عەرەبی، زمانی فەرمیی دەوڵەتە و دەبێ هەموو بەڵگەنامە و نووسراوە فەرمییەکان بە هەردوو مان بنووسرێن، بەڵام حکوومەتی عێراق لە چەند ناو و لۆگۆیەک زیاتر، هیچ نووسراوێک بە زمانی کوردی دەرناکات.
لەم چەند رۆژەدا، لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆی عێراقی گۆڕدراوە و لۆگۆ نوێیەکە سەری هەڵۆیەک، دوو شمشێر و دوو لقی دار خورما لەخۆ دەگرێت.
لەو لۆگۆیە تازەیەدا، بە هەرسێ زمانی عەرەبی، کوردی و ئینگلیزی نووسراوە وەزارەتی ناوخۆ.
وێنەی هەردوو لۆگۆ کۆن و تازەکە.

لینکی ماڵپەڕ:
https://moi.gov.iq/





تعليقات