نەجمەدین کەریم باسی ١٦ی ئۆکتۆبەری کرد و دامەزراندنی هێزێکی نیشتیمانی

نەجمەدین کەریم باسی ١٦ی ئۆکتۆبەری کرد و دامەزراندنی هێزێکی نیشتیمانی.


ئەم ڤیدیۆیە لەم چەند بابەتانە پێکهاتووە.
-باسی ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان و چۆنیەتی تێکچوونی ئەو ڕیفراندۆمە.
-ڕیفراندۆم سەرکەوتوو بووە.
-ڕۆژی ڕیفراندۆم لە کەرکووک ڕۆژێکی خۆش بوو تەنانەت عەرەب و تورکمان و کلدان و ئاشووریش بەشداریان لەو شایەدا کرد.
-باسی تەعریبی کەرکووک و شکاندنی شکۆی خەڵکی کەرکووک.
-جاشەکان لە گەڵ حەشدی شەعبی هەڵ دەکوتنە سەر ماڵە کوردەکان لە ناوچە دابڕاوەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.
-خیانەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و فرۆشتنی نیوەی خاکی کوردستان بە دوژمن.
-پارتی بۆ سەربەخۆی کوردستان تێکۆشاوە و دەنگیشی لە بەغدا و هەرێمی کوردستانیش گەلێک زیادی کردووە.
-خەونی دەوڵەتی کوردی درەنگ یان زوو دێتە دی.
-بەغداد ڕێکەوتنەکانی پێشێل کردووە، ئەمە کۆتا جارە کە ئەم دەستوورە پێشل بکات.
-ئەگەر بەغدا خۆی چاک نەکاتەوە دەکەوێتە بارودۆخێکی زۆر خراپەوە.
-پارتیەکان کەسانێکی هێرش بەر بوون بۆ سەر دۆژمن.
-کوردستان چۆن دەتوانێ ئابووریەکی سەربەخۆی هەبێت؟
-ئێمە دەبێ بەرهەمی ناوخۆ زیندوو بکەینەوە چ سەربەخۆبین چ سەربەخۆ نەبین.
-دوڵەتی عێراق ئابووریەکەی شکاوە.
-عیبادی لەبەر نەبوونی پیلانێکی تۆکمەی ئابووری و پەیوەندیەکی باش لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەسەڵاتەکەی تووشی کێشە بووەو و شکستی سیاسی هێنا.
-پارتی دەیەوێت حکوومەت پێک بێنێت لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی کوردستانا بە تایبەتی لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانیدا.
-ئەگەر یەکڕێزی ماڵی کورد باش با دیدی وڵاتانی ڕۆژئاوایش بەرانبەر بە سەربەخۆی کوردستان باش دەبوو.
-دەسەڵاتدارانی عێراقی پێیان خۆش بوو کە یەکێتی دژبەرێکی هەرێمی کوردستان بێت تاکوو لە کاتی نەخوازراودا کەڵکی سیاسی لێ وەربگیردرێت.
-ناکۆکیەکانی کورد و هاوپەیمانیەتی لایەنێکی کوردستانی(ی.ن.ک) لەگەڵ بەغدا وای کرد کە ئەمریکاش هاوڕای کورد نەبێت و ئێرانیش لەو هەلە کەڵک وەربگرێت بۆ تێکدانی بارودۆخی کوردستان.
-پاڵپشتی نەکردنی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوای لە هەرێمی کوردستان ئەو باوەڕی لای وڵاتانی دراوسێ وەکوو ئێران و عێراق دروست کرد بۆ بە لاڕێدا بردنی ئەو سەربەخۆیەو هێرش کردنە سەر خاکی کوردستان و داگیر کردنی.
-بۆچی کورد سوپایەکی نیشتیمانی نییە، چ بکەین هێزی پێشمەرگە یەک بخەینەوە.
-ئەمریکیەکان ویستبوویان هێزێکی نیشتیمانی و تۆکمە بۆ کوردستان دروست بکەن.
-لە ١٦ی ئۆکتۆبەر هێزەکانی پێشمەرگە بوونەوە دوو باڵەوە یەکێتی و پارتی.
ئێمە دەبێ پێشمەرگایەتی بکەینە زۆرەملێ بۆ گەنجەکانمان بۆ ساڵێک تاکوو و ساڵ و نیوەک، منداڵی هەژار و دەوڵەمەندیشی تێدا کۆ بکەینەوە.
-دوو شت خەڵکی ڕەش و سپی لە  ئەمریکا لە یەک بەرەدا کۆ کردەوە، یەکەم سەربازیی زۆرە ملێ و دووهەم تۆپانێ و وەرزشەکانی دیکە.
-ئێمە ئەگەر سوپایەکی نیشتیمانی دروست نەکەین دیسان دەکەوینەوە دووبەرێکی و دوژمنایەتی یەکدی.
-من وەک دکتۆر نەجمەدین کەریم خزمەتی هەموو پارچەکانی کوردستانم کردووە.
-پرۆسەی من لە ئێستادا ڕزگار کردنی خەڵکی کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانە، لە ژێر دەستی دوژمن.

تعليقات