به‌رهه‌م ساڵح له سه‌ردانێكیدا بۆ تاران ڕای گه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
ڕازی نابن خاكى عێراق بۆ لێدان له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئێران، به‌كار
بهێندرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ١٧/١١/٢٠١٨، عه‌لى شه‌مخانى، ئه‌میندارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسایشی ئێران، پێشوازى له به‌رهه‌م ساڵح كرد.
له‌دیدارێكیدا، ساڵح ڕای گه‌یاند: “ڕازی نابین هیچ وڵاتێك یان گرووپێك،
عێراق بۆ لێدان له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئێران، به‌كار بهێنێت”.
لاى خۆیه‌وه شه‌مخانى، گوتی: “عێراق و پاڵاوانێتییه‌كانى، به‌تایبه‌ت حه‌شدى شه‌عبى، به‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كان سه‌ركه‌وت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه پلانه‌كانى به‌شێك له وڵاتانى ناوچه‌كه و
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا بۆ تێكدانى په‌یوه‌ندییه
دۆستایه‌تییه‌كان، ئامانجیان نابێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه له‌٠٥/١١/٢٠١٨ ه‌وه، ئه‌مریكا به‌شێكى دیكه له سزاكانى بۆ سه‌ر ئێران، ده‌ست پێكرد.
پێشتر له‌١٤/١١/٢٠١٨ ناتان سیلس، له وته‌یه‌كیدا له په‌یمانگاى
واشنتۆن بۆ كاروبارى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ڕای گه‌یاند: “ڕێگه‌م پێبده‌ن
چه‌ند ژماره‌یه‌كی گرنگتان بۆ بخه‌مه‌ڕوو، هه‌رچه‌نده سه‌خته باوه‌ڕى
پێبكه‌ین، به‌ڵام ئێران ساڵانه ته‌نها بۆ حزبوڵڵاى لوبنانى زیاتر له ٧٠٠
ملیۆن دۆلار خه‌رج ده‌كات، سه‌دان ملیۆنى دیكه‌ش بۆ گرووپه تیرۆریستى و
میلیشیاكانى دیكه، كه هه‌مووی ده‌گاته زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلار”.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه، هه‌روه‌ها گوتیشی: “ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كان ناتوانێت به‌ته‌نها خۆى ئه‌و كاره بكات، بۆیه داوا له
هاوپه‌یمانه‌كانمان ده‌كه‌ین ڕووبه‌ڕووی تیرۆر ببنه‌وه، پێویسته له‌سه‌ر
كه‌رتى تایبه‌ت ڕۆژڵى سه‌ره‌كى و گرنگ ببینێت، به‌ڕاشكاوانه ده‌یڵێم، هه‌ر
لایه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران مامه‌ڵه بكات، هاوكار ده‌بێت له پشتیوانیكردنى
تیرۆر”.
Comments
Post a Comment