١٠٠٪ تەعریب کردن و بچووکردنەوەی قەبارەی هەرێمی کوردستان لە باشوور دەستی پێکردووەتەوە

١٠٠٪ تەعریب کردن و بچووکردنەوەی قەبارەی هەرێمی کوردستان لە باشوور دەستی پێکردووەتەوە.

١٠٠٪ تەعریب کردن و بچووکردنەوەی قەبارەی هەرێمی کوردستان لە باشوور دەستی پێکردووەتەوە.

تەعریب کردن لە باشووری کوردستان و ناوچە دابڕاوەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بە واتای ڕاستیەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو دەستی پێ کردووەتەوە و گەڕاوەتەوە بۆ ساڵەکانی ١٩٧٠ و ١٩٧٥ بەڵام حکوومەتی هەرێم بە بیانوی ئەوەی سەر بە حکوومەتی بە ناو فیدڕاڵی عێراقی دەستکردە هیچ دەنگێکی لێیەوە نایێت و لەبەر بەرژەوەندی خۆی و ترس لە وڵاتانی دەورووبەری کە دژە کوردن وەکوو تورکیا و ئێران و هەروەها هاتنی مەعاشەکە و بازرگانی کردن بە ماڵ و موڵکی کوردی هەژارەوە، ئەم بابەتانەیان لە خەڵک شاردووەتەوە و گوشار تەنها کەوتووەتە سەر چینی هەژار و کەم دەرامەت و کەسی وڵات خۆشەویست.

– سەرچاوەی بڕیاری گشتی لە هەموو دائیرە حکوومیەکانی هەرێمی کوردستان بەغدایە.
– دەرهێنانی ناسنامە و جنسیە و کارتی نیشتیمانی و پاسەپۆرت و وەرەقەی بایع….هتد.
– بەڕێوەبردنی کەرتی گەشت و گوزار و فڕۆکەخانەکان و بانکەکان و مەعاش دان و …هتد.
– فرۆشتنی خانوو و زەوین و کڕینی ئۆتۆمۆبێل و داگیرکردنی ماڵ و موڵکی کورد لە لایەن عەرەبە پەنابەرەکانەوە.
– دۆنم دۆنم داگیرکردنی زەوین و گوندی کوردان لە ناوچە دابڕاوەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەرپرسانی عەرەبەوە و دانی ئەم زەوینانە بە عەرەب و تورکمان و بنەماڵەکانی داعش و حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران و ….هتد.
-سووتاندن و تۆقاندن و تیرۆرکردنی کەسانی کوردپەروەر بە ڕۆژی ڕووناک لە شارە کوردیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.
-لابردنی زمانی کوردی لە دائیرە حکوومیەکان و قوتابخانەکان و شوێنە گشتیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.
-بچووکردنەوەی قەبارەی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری خاک فرۆشانی کورد و دامەزراندی کەسانی کوردی خاک فرۆش لە سەر کورسی دەسەڵات بۆ کەم کردنەوەی هەژموونی کورد لە دەسەڵاتی داهاتوو بۆ دامەزراندنی وڵات و کیانی کوردی.
.

Comments