به‌رهه‌م ساڵح بۆ دڵخۆش کردنی دوژمنانی کورد هه‌رێمی كوردستان به‌ شیمالی عێراق ناوده‌بات

به‌رهه‌م ساڵح بۆ دڵخۆش کردنی دوژمنانی کورد هه‌رێمی كوردستان به‌ شیمالی عێراق ناوده‌بات.

به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق، هه‌رێمی كوردستان به‌ شیمالی عێراق ناو ده‌بات و له‌ تویته‌ره‌كه‌یه‌وه‌ به‌ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به‌و شێوه‌یه‌ باسی ده‌كات.
به‌رهه‌م ساڵح كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و سه‌رقاڵی چه‌ند چالاكییه‌كه‌، له‌ تویته‌ره‌وه‌ نوسیوویه‌تی: “سەردانی هەڵەبجەم کرد بۆ ڕێزلێنانی یادی شەهیدانی کیمیاباران، ئەنفالەکانی گەرمیان وبادینان و بارزان، گۆڕە بەکۆمەڵەکانی مەحاویل وخوارو و باکوری عێراق، شەهیدانی دژی ستەمکاری. ناکرێ بهێڵین جارێکی تر فاشیەکان دەسەڵاتدار بن، وئیستا ئاوەدانی وخزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان ئەرکی لە پێشینەمانە”.
به‌رهه‌م ساڵح رۆژی ٠٢/١٠/٢٠١٨ به‌ رێككه‌وتنێكی ژێر به‌ ژێری حزبه‌كه‌ی “یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان” پاش جێهێشتنی حزبه‌ تازه‌كه‌ی خۆی “هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری” كرایه‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق و به‌بێ پرس و راوێژ له‌گه‌ڵ كوتله‌ كوردستانییه‌كان بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندید كرا. ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م سه‌ردانێتی بۆ ناوچه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌به‌جه‌.
رۆژی ٢٧/١٠/٢٠١٨  ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی له‌باره‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركووكیش گوتبووی: “له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار رێككه‌وتووین هێزی پێشمه‌رگه‌ نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ركووك”. هه‌ر چه‌نده‌ دواتر سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی لێدوانه‌كه‌ی خۆی ره‌تكرده‌وه‌.

Comments