بۆچی ئافرەتانی کوردستان بە کردەوە نایەنە مەیدان؟

بۆچی ئافرەتانی کوردستان بە کردەوە نایەنە مەیدان؟
باشە ئافرەت و کچانی کوردستان بۆ بە سکی بەتاڵ داوای مافی یەکسانی ژن و پیاو دەکەن و خۆیشیان هیچ هەوڵێکیشی بۆ نادەن؟ بە تەمای ئەوەن خەڵک ببێتە ماف پارێزی ئەوان؟
ئایا ئازادی ئەوەیە بەس قسە بە پیاو بکرێت و بێیتە سەر میدیاکان و جل و بەرگی تەسک لەبەر بکەیت و کیلویەک سۆرا و سپیاو بکەیت و ببیت بە ئەندامی یەکێک لە ڕێکخراوەکانی ئافرەتان؟ و بەس لە بیری جوانکاری و خۆڕازاندنەوە بیت و جانتای پارەکەت لە دەست بێت و دووکان بە دووکان بگەڕێی؟
باشە بۆچی زۆربەی ئافرەتان ناکۆشن خۆیان و منداڵەکانیان و برا و خۆشک و کەسوکار و دەورووبەری خۆیان فێری نیشتیمان پەروەری و وڵات خۆشەویستی و کار و پیشە و تەکنۆلۆژیا و دەست ڕەنگینی و ….هتد، بکەن؟
ئافرەتان لە وڵاتە پێشکەوتووەکان بە کردار سەلماندوویەتیان کە دەتوانن پێ بە پێی پیاو بێنە مەیدان و خۆیان بژینن و کۆمەڵگاش بەرەو پێش ببەن، ئەدی لە کوردستان ئافرەتانی کورد لە بیری چیدان و بە تەمای چین؟
یەکەم: بزانن کێ ژن هێناوە و کێ مێردی کردوووە.
دووهەم: خۆ هەڵقوڵتاندن لە ژیانی کەسانی دیکەدا.
سێیەم: دەست سپی و بێ سیستەم و نەخوێندەوار.
چوارەم: کاتێکیش مێرد دەکەن کەس و کارەکەی بازرگانی پێیەوە بکەن؟
پێنجەم: بەشداری نەکردنیان لە دەسەڵاتدا بە گوێرەی لێهاتووی و شارەزای خۆیان ئیلا لەبەر ئەوەی ئافرەتە و بە دەستی پیاوێکی مەسئوول دامەزراوە.
شەشەم: کار نەکردن و خورادن و خەوتن تا ئەو ڕۆژەی کە پیاوەکەی لە ناو دەچیت و خۆیشی دەکەویتە دەستی خزم و کەس و کار کە بە خێوی بکەن.
تێبینی: ئەم بابەتە پەیوەندی بە هەموو ئافرەتانی کوردستانەوە نییە، بەس ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە بەس بە قسە دێنە مەیدان و بە ناحەق ڕەخنە لە پیاوان دەگرن.

تعليقات