بەشی شەشەم؛ کۆمەڵناسی چۆن سەریهەڵدا:

بەشی شەشەم؛ کۆمەڵناسی چۆن سەریهەڵدا:
ئەو بیروباوەڕ و هزر و بیردۆزە کۆمەڵایەتیانەی کۆمەڵناسە عەرەبەکان لە ژێر سایەی ئیسلامدا خستیانە بەرچاو، بە بەردی بناغەی پەیدابوونی کۆمەڵناسی لای عەرەب و موسڵمانەکان دادەنرێت. ئەو زانستە لە ڕێگەی ڕێنماییەکانی پێشەنگی هزری و بیر و بۆچوونەکانیان و بیردۆزەکانیان هەیانبوو، بنچینە و تایبەتمەندی خۆی هەبوو کە گەلێک بیرکارە کۆمەڵایەتییە ئەورووپییەکانی پشتیان پێ بەستووە وەک(هۆبز و لۆکو ڕۆسۆ و هێگڵ و کۆنت و دۆرکهایم) کەچی لە ئەورووپادا باس و لێکۆڵینەوە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەکی ئاشکرا و دیار بەرەو پێشەوە چوون، بەتایبەتی دوای چەرخی ڕاپەڕینی ئەرووپا کە بزووتنەوەی بووژاندنەوەی زانیارییە کۆنەکان، دۆزینەوەی جوگرافیاییەکانی بینی و بیری خەڵک لە کۆت و فشاری ئایینی(لاهووتی) ڕزگار بوو کە کڵیسە بەسەریدا سەپاندبوون. کۆمەڵە بیرمەند و زانایەک خەریکی باس و لێکۆڵینەوەی زانیاری بوون، ئەو بیرمەندانە نوێنەرایەتی چەندان ((قوتابخانەی بیری و فەلسەفییانەیان)) دەکرد کە گیرۆدەی و بێ ئەنجامی و دواکەوتوویی سەدەکانی ناوەڕاست بوون، بەڵام ئەو قوتابخانانە لەبەر ئەو بارودۆخە تازە و کاریگەری نوێ گرنگترین ئەو قوتابخانانەش: قوتابخانەی دەروونی و قوتابخانەی پەیمانی کۆمەڵایەتیو قوتابخانەی بایۆلۆژی و قوتابخانەی مێژووی و قوتابخانەی(ماددی) بوون.

تعليقات