بەشی سێیەم: قۆناغی یاسا:

بەشی سێیەم: قۆناغی یاسا:
بە بەرەو پێشچوونی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی و پێهێنانی دەوڵەت، یاسا لە لایەن دەوڵەتەوە دانرا و بە یاسا نووسراوەکانیش ناسرا سەرەتا دانانی یاسا ڕووکەشبوو، چونکە دەستکاری دابونەریتە کۆنەکان نەدەکرا تەنیا دەنووسرایەوە. بەوەش وای لێهات کە بە پێی حوکمەکان خەڵکەکە ببەستنەوە. “یاسای حامورابی لە (عێراق) و یاساکانی سولۆن لە (یۆنان) و یاسای دوازدە لەوحەکەی (ڕۆمانییەکان)، نموونەی ئەو جۆرە یاساتانەن. حامورابی کە نزیکەی دووهەزار ساڵ پێش زایین پاشای بابل بووە، یاساکەی لەسەر بەرد نەخشێنراوە بە یاسایەکی کۆن دادەنرێ. ئەو یاسایە نووسینەوەی دابونەریتە باوەکانی سەردەمی خۆی بووەو و باس لە مەسەلەکانی: سزادان، دەستکەوتەکانای( ئیمتیازات) کاربەدەستان، گرێبەستی کڕین و فرۆشتن، گواستنەوەی کەلوپەل، وەکالەت قەرز، فەرز، دەستبەسەرداگرتن، مەسەلەی کۆێلەداری و خێزانی کردووە.

دەرکەوتن و جێبەجێکردنی یاسا هەنگاویکی گرنگ بوو لە رووی دیاریکردن و پشتگیریکردنی مافی مرۆڤ، ئەگەر لە سەرەتاشدا بە شێوەیەکی سادە بووبێت بەڵام لە گەشەکردنێکی بەردەوامدا بووە تا گەیشتیۆتە ئەو ئاستەی کە ئێستا تیایەتی.

تعليقات