مێژووی، دەوڵەتی ئورارتۆ:

مێژووی، دەوڵەتی ئورارتۆ:




ئەم دەوڵەتە لە سەدەی نۆیەمی پ.ز لە ناوچەی دەریاچەی (وان) دامەزرا. بۆیە هەندێک لە مێژوونووسان بە دەوڵەتی (وان) ناوی دەبەن.

ناونراوە بە (دەوڵەتی ئورارتۆ) بە هۆی چیاکانی (ئارارات)ەوە.

ئورارتۆییەکان توانیان هاوپەیمانییەک پێکبێنن، هەموو نەتەوە و میرنشینە کوردستانییەکان بگرێتە خۆ، لەگەڵ میرنشینی ڕەواندز هاوپیمان بوون، ئەم میرنشینە لە سەرچاوە ئاشورییەکان ناوی(مەساسیر)بووە. هەروەها لەگەڵ هۆزە میدییەکان پێکهاتبوون و کونترۆڵی ڕێگەوبانی بازرگانیان کردبوو.

ئورارتۆییەکان بەم شیوەیە هەڕەشەیان لە بەرژەوەندییەکانی ئاشوورییەکان دەکرد، بۆیە ئەوانیش چەندین جار هەڵمەتیان بردە سەریان.

ناوی بەناوبانگترین پاشاکانی ئورارتۆییەکان وەکوو(منوا) و شا(سردور) و شا (رۆسا) بووە.

ئورارتۆییەکان دەستی باڵایان لە ئاواکاریدا هەبووە، شوێنەوارەکانیان لە دەورووبەری دەریاچەی(وان) گەواهی ئەم ڕاستییەن، لە بنی دەریاچەکەش ئێستاش پاش ماوەی شارستانییەت و ئاسەوارە دێرینەکەیان بەجێماوە. جۆگەی ئاودێریان لێداوە. بەهۆی لێزانی و بەهرەمەندی ئورارتۆییەکان لە بیناسازی، پاشای ئاشووری(ناسیر بالی دووەم (٨٥٩-٨٨٣ پ.ز) پەنای بۆ بردوون بۆ بەڕێوەبردنی هەڵمەتی ئاواکاری فراوان لە کاتی نوێژنکردنەوەی پایتەختی شاری کەلخو واتە،(نەمروود).











تعليقات