کەڵک وەرگرتنی هەڵە لە ئامێرەکانی مۆبایل و لەپتۆپ و ئایپاد بەرەو لە ناوچوونت دەبات.


کەڵک وەرگرتنی هەڵە لە ئامێرەکانی مۆبایل و لەپتۆپ و ئایپاد بەوەرو لە ناوچوونت دەبات.

ئەگەر دەتەوێ خەوت خۆشبێت و دڵە ڕاوکێیت نەمێنێت و تووشی خەمۆکی و ئازاری ئێسک و مێشک نەبیت و مووی سەرت هەڵنەوەرێت، ئەم چەند کارە ئەنجام بدە.
١- لە کاتی کەڵک وەرگرتن لە مۆبایل و تەلەفیزیۆن و لەپتۆپ و ئامێرە کارەبایەکاندا ناڕێک دامەنیشە چۆن تووشی ئازاری بڕبڕەی
 پشت دەبیت، تا پێت دەکرێت با مەترێک زیاتر لەو ئامێرانە دوور بیت، ئەگەر چاوت ئەو نوسراوانەی نێو شاشەکە نابینێت دەتوانی قەبارەی فۆنت و وێنەی ئامێرەکەت گەورە بکەیەوە.

٢- هەموو کاتژمێرێک 10 خولەک مۆبایلەکەت بە دەستەوە بگرە و جار جار پەنا بۆ مۆبایلەکەت مەبە چۆن تووشی دڵەڕاوکێی و جەڵتەی دڵ و سەرلێشواوی و کەم خەوی و تووڕەیی و ئازاری ئێسک و سەر ئێشە دەبی. زۆر جار لە خۆتی دوور بخەرەوە ئیللا ئەو کاتانەی نەبێت کە ئیشێکی زۆر گرنگت پێیە.
٣- بەیانی کە لە خەو هەستایی خێرا دەست بۆ مۆبایلەکەت مەبە کە بزانی چەند لایک و کۆمێت و بینەرت هەبووە؟  پێش هەموو 
شتێک بەیانی بە خواردنەوەی چایەک و قاوەیەیک یان سەلام کردن و وەرزش کردنێک و نوێژ کردن و کتێب خوێندنەوەیەک یان بە کردنەوەی پەنجەرەی ماڵەکەت دڵی خۆت خۆش بکە و بەیانیەکی پڕ هیوا بۆ خۆت دەستەبەر بکە، چۆن بە پێچ ئەوانەوە تووشی نەخۆشی دەروونی و خەمۆکی و دڵەڕاوکێیەکی گەورە دەبیت.

٤- قەد لە سەر فەیسبووک و توڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە زۆر دامەنیشە و موناقیشە لە گەڵ کەسانێک و کەسێک مەکە کە نایناسی و نازانی چۆن بوونەتە برادرت، هەروەها زۆر لە سەر ئەو ئامێرانە مەمێنەوە چۆن تووشی هەڵوەرینی قژ دەبی و چاوت لە دەست دەدەی.
٥- لە تۆڕەکۆمەڵاتیەکان قەد باسی ڕاستیەکانی ژیانی خۆت و کەسایەتی خۆت و کات و ساتی خۆت مەکە چونکە ئەوە هۆکارێکە بۆ هاتنە ژوورەوەی کەسانێکی بگانە بۆ نێو نهێنیەکانی ژیانی تایبەتی تۆ.
٦- کاتژمێرێک پێش خەوتن خۆت لە مۆبایل و تەلەفیزیۆن و لەپتۆپ و ئایپاد …هتد دوور بخەرەوە تاکوو خەوێکی خۆش و ئارامت هەبێت.
٧- مۆبایل لە نێو گیرفان و جانتایەک دامەنێ کە نزیک بێت لە دڵتەوە، زۆر بە کەمی قسە بە مۆبایلەکەت بکە ئەگرنا هیدفۆن بەکاربێنە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو چۆن شەپۆلی ئەو ڕادارەی کە دێت بۆ مۆبایلەکەت تووشی کێشەی دەروونی و مێشکت دەکات. لە کاتی شەحن هیچ ئامێرێکی کارەبایی بەکار مەهێنە، با لەپتۆپیش ڕاستەوخۆ لە سەر پێت نەبێت چۆن هەوای ئەو ئامێرە تووشی شێرپەنجەی پێستت دەکات.
٨-کاتێک دەتەوێت وێنەی منداڵێکی ساوابگریت با فلاشی مۆبایلەکەت پێنەبێت چۆن تووشی پسانی ڕەگی چاو دەبێت و کوێری دەکەیت.
٩- بە تاریکی قەد هیچ ئامێرکی کارەبایی بەتایبەت مۆبایل بە دەستەوە مەگەرە چۆن تووشی شێرپەنجەی چاو دەبیت.
١٠- هەر کات ویستان بۆ منداڵەکەتان یان بۆ خۆتان و خوشک و براتان مۆبایلێک بکڕن یان خەتێکی ئینتەرنەت بۆ ماڵەوەتان ڕابکێشن با تەمەنیان لە سەرەوەی 18 ساڵان بێت و ئامێرەکانتان لە شوێنێکی گشتی و بەرچاو و سنوورداربێت، چۆن زۆرێک لە هەڵەکانی مرۆڤ لە تەنیایی و نەبوونی سیستەمێکی دیاریکراودا ڕوودەدات، کە ڕەنگە زۆرجار ببێنە هۆی لە ناوچوونی نەفەرێک.

تعليقات