Skip to main content

ئایا دەوڵەتی کوردستانی سەربەخۆ باشترە یان دەوڵەتی کوردستانی کۆنفیدڕاڵ؟

ئایا دەوڵەتی کوردستانی سەربەخۆ باشترە یان دەوڵەتی کوردستانی کۆنفیدڕاڵ؟
ئەگەر کوردستان سەربەخۆیی رابگەینێت ڕەنگە ڕووبەڕووی کۆمەڵێک مەترسی ببێتەوە لە لایەن عێراق و دراوسێکانەوە، وەک دەستێوەردانی سەربازی و گەمارۆی ئابووری و رێگرتن لە هاولاتیان بۆ سەفەرکردن بۆ کوردستان یان بە پێچەوانەوە، وە رێگرتن لە فرۆشتنی نەوت و بێبەشکردنی لە هاوکارییە نێودەوڵەتیەکان بۆ ئاوەرەکان و شەری داعش، هەروەها دانپێدانانی نێوەدەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتووەکانیش کارێکی ئەوەندە سادە نیە، وڵات هەیە دەیان ساڵە سەربەخۆیی راگەیاندووەو کەس دانی پێدانانێت، ئەگەر سەربەخۆیی رابگەینین ئێمە دەبینە خاوەن دەوڵەت و سنوور بەڵام کۆمەڵێک زەحمەتی و ئاستەنگی جۆراوجۆر بەدڵنیاییەوە چاوەرێمان دەکات.
بژاردەیەکی تر هەیە ئەویش کۆنفیدرالیە، کۆنفیدراڵی زۆر زۆر باشترە لە سەربەخۆیی، کۆنفیدرالی هەموو رەگەزێکی سەربەخۆیی تێدایە، تۆ دەبیتە خاوەن دەوڵەت و سنوور و ئاڵاو سەربەخۆیی خۆت، واتا هەموو سیفەتێکی دەوڵەتت دەبێت، دەتوانی پارە چاپ بکەیت و ناسنامەی تایبەتی خۆتت هەبێت و ببیتە خاوەن پاسپۆرتی خۆت، خاوەنی مەلەفی وەرزشی سەربەخۆ دەبیت و بەشداری خول و پاڵەوانیەتیەکان دەکەی لە ژێر ناوی دەوڵەتی کوردستانی کۆنفیدڕاڵ، واتا لەحاڵەتی بوون بە کۆنفیدراڵی ئەوا عێراق دەبێتە دوو دەوڵەتی جیاواز، دەوڵەتی کوردستانی کۆنفیدرال و دەوڵەتی عێراقی نوێ، هەردووکیان هاوپەیمان و یەکگرتوو دەبن لە ژێرناوی عێراقی کۆنفیدراڵ، واتا حاڵەتی کۆنفیدرالی بریتیە لە یەکێتیەکی ئارەزوومەندانەی نێوان دەوڵەتی کوردستانی کۆنفیدراڵ و دەوڵەتی عێراقی نوێ، ئەم یەکێتیە هەندێک ئیمتیازی تێدایە بۆ هەردوو لا وەک هاتووچۆی نێوان ئەو دوو ولاتە بۆ هاوڵاتیانی زۆر ئاسان دەبێت و ڤیزای ناوێت، یاخوود ئاڵوگۆر و هەماهەنگی سەربازی و هەواڵگری بەشێوەیەکی زۆر فراوان دەبێت، پەیوەندی نێوان وەزارەت و دەزگاکانی هەردوو دەوڵەت لەسەر ئاستێکی فراوان دەبێت، لەحاڵەتێک هەر دراوسێیەک هێرشبکاتە سەر دەوڵەتی کوردستانی کۆنفیدڕاڵ ئەوا مانای ئەوەیە هێرشی کردۆتە سەر عێراق و لەم حاڵەتەش عێراق پابەند دەبێت بە پاراستنی کوردستان، وە بە پێچەوانەوەش! واتا جگە لەوەی دەوڵەتی کوردستان و دەوڵەتی عێراق بە جیا دەبنە خاوەن سەروەری، ئەوا سەروەریەکی تر هەیە ئەویش سەروەری عێراقی کۆنفیدرالی یەکگرتوو دەبێت کە دوو دەوڵەت لەخۆوە دەگرێت (دەوڵەتی کوردستانی کۆنفیدڕاڵ و دەوڵەتی عێراقی نوێ).

لەحاڵەتی رێکەوتنی کوردستان و عێراق لەسەر کۆنفێدراڵی ئەوا کوردستان ئاسانتر و خێراتر دانی پێدادەنرێت و رووبەرووی هیچ مەترسیەکی دراوسێکان نابێتەوە، بگرە پەیوەندی لەگەڵ دراوسێکانی دەچێتە ئاستێکی بەرزتر و باشتر.

سەرچاوەکان:

Yunis Garduny

Comments