پەیمانە پەیوەندیدارەکان بە دۆخی کوردستانەوە, پەیمانی سایکس بیکۆ ساڵی ١٩١٦ی.ز:

پەیمانە پەیوەندیدارەکان بە دۆخی کوردستانەوە, پەیمانی سایکس بیکۆ ساڵی ١٩١٦ی.ز:


لە بەر ئەوەی لە ساڵی ١٩١٦ز.ی دا چاوەڕێی شکستی ئەڵمانیا و دەوڵەتی عوسمانییان دەکرد لە جەنگەکەدا، بەریتانیا و فەڕەنسا، بە بەشداری کردنی ڕووسیای قەیسەری، دەستیان بە ڕێکخستنی نوێی بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد. ئەوەبوو “سێر مارک سایکس” وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و شارەزا لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست،”جۆرج بیکۆ“، کۆمسیۆنی گشتی فەڕەنسا لە بەیرووت، لە گەڵ یەکتر دانیشتن لە سەر بابەتەکە، ئینجا ڕوویان کردە شاری پترسۆرگ(لینینگراد) لە ڕووسیا و لەوێدا گفتوگۆیان لە گەڵ (سێرجی سازانۆف)ی وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتەشدا کرد، دووای نامەگۆڕینەوە و گفتوگۆکردنی ئەم دەوڵەتانە گەیشتنە ئەوەی کە موڵکەکانی (ئیمپراتۆریەتی عوسمانی) لە نێوان خۆیاندا دابەش بکەن، لە ڕیککەوتننامەی ناسراو بە “سایکس بیکۆ” لە ساڵی ١٩١٦ ی.ز بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:

– ناوچەی شین درا بە فەڕەنسا، کە ویلایەتی مووسڵ، واتە زۆربەی باشووری کوردستانی دەگرتەوە، هەروەها ناوچەی کلیکیای پێ درا، کە ویلایەتی “ئەدەنە”ی بە خۆوە دەگرت، ئەم دوو ناوچەیەش واتە ویلایەتی مووسڵ و کلیکیا زۆربەی دانیشتوانیان کورد بوون.

– ناوچەی ڕووسیش، ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی تورکیای، بە خۆوە دەگرت، کە بە شێوەیەکی سەرەکی هەرێمەکان” ئەرزەڕۆم و تەڕابزۆن و وان و بەدلیس”ی بە خۆوە دەگرت، کە زۆربەی خاکی کوردستانی باکوورە.

– ناوچەی بەریتانی کە ناوچەی سوور بوو ئەوە کەمتر پەیوەندی بە کوردەوە هەبوو، بە شێوەیەکی گشتی لە باشووری ویلایەتی مووسڵ، تاکوو کەنداوی دەگرتەوە.

ئەم ڕێککەوتننامەیە، وەکوو خۆی جێبەجێ نەکرا، سەبارەت بە ناوچەی ڕووسی، ئەوە بوو شۆڕشی ئۆکتۆبەر بەرپا بوو لە ساڵی١٩١٧ی.زدا، بووە هۆی ئەوەی کە ڕووسیا ئەم ناوچانە بۆ دەوڵەتی عوسمانی بەجێ بهێڵێ.

هەرچی ولایەتی مووسڵە، ئەوە دووای جەنگ و بەڕێککەوتنی نێوان هەر دوو حکوومەتی فەڕەنسی و بەریتانی بوو بە بەشی بەریتانیا.

سەبارەت بە ناوچەکانی کلیکیاش، ئەوە بوو بە گوێرەی ڕێککەوتنی ساڵی١٩٢١ ی.ز لە نێوان حکوومەتی فەڕەنسی و حکوومەتی “تورکیای کەمالی”، بۆ تورکیا بە جێ هێڵدرا.





































تعليقات