کوردستان لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا:

کوردستان لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا:


لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا، چاوتێبڕینی دەوڵەتە زلهێزەکان، لە کوردستان پتر بوو، ڕووسیا و بەریتانیا هەوڵیان دەدا لە ڕیگای پەیوەندی بەستن بە هەندێ لە کوردەکانەوە، بەرژەوەندی خۆیان لە کوردستاندا مسۆگەر بکەن.

لاوازبوونی بەردەوامی دوڵەتی عوسمانی، هۆکارێکی گرنگ بوو بۆ پتربوونی دەستێوەردانی دەوڵەتە زلهێزەکان لە کاروباری کوردستان، وەکوو بەشێکی گرنگ لە دەوڵەتەکەدا.

لە هەمان کاتدا، ژمارەیەکی زۆر کورد، لە ئیستانبووڵی پایتەختی دەوڵەتی عوسمانیدا هەبوون. کە لە ناویاندا، ئەندامانی بنەماڵە ناودارەکانی کورد، وەک (بەدرخانییەکان)، (شەمزینییەکان)، (بابانییەکان) و ڕۆشنبیرانی تر هەبوون، ئەوانە یان لە بەر هۆکاری سیاسی دوور خرابوونەوە بۆ شارەکە و تیایدا دەستبەسەر بوون و یان خود بە شێوەیەکی گشتی لەو کوردانە بوون کە بۆ مەبەستی تەواوکردنی خوێندن ڕوویان لە پایتەخت کردبوو، بە تایبەتی کە پەیمانگا کۆلیژەکانی سڤیلی (مەدەنی) و سەربازی دەوڵەت، هەمووی لە پایتەختدا کۆببوونەوە.

بە هۆی تێکەڵ بوونیان لە گەڵ خوێندەوارانی نەتەوەکانی تر، هەروەها هەبوونی کاریگەری ئەورووپیش بەسەریانەوە، هۆشیاری نەتەوەیی و سیاسی لە ناویاندا بڵاوبووەوە، ببووە مەڵبەندی چالاکی نەتەوەیی و سیاسی کوردی، ئەمەش سەرهەڵدانی یەکەم کۆمەڵەی سیاسی کوردی لێ هاتەبەر.










تعليقات