سی و نۆهەم: سەرهەڵدانی بزاڤی نەتەوایەتی کوردی

هەروەها ئەو شاڵاوانەی عوسمانی و ئێرانی بۆ لەناوبردنی میرنشینەکان و بەرپابوونی ڕاپەڕینی کوردان لە ئەنجامدا بوون بە هەوێنی سەرهەڵدانی بزاڤی ڕزگاریخوازی نەتەوایەتی کوردی.
 هەڵوەشاندنەوەی میرنشینە کوردیەکان سەرەڕای ئەو دەرئەنجامە خراپانەی لێی کەوتەوە، لە لایەکی تر بووە هۆی یەکخستنی ئەو ناوچەو دەڤەرە کوردیانەی کە بە هۆی سنووری ئەو میرنشینانە لە یەکتر ترازابوون، ئەمەش تێکەڵاوی و نزیکبوونەوەی لە نێوان دانیشتوانی دەڤەرە جیاوازەکان دروستکرد و دابوونەریت و سیما نەتەوەییەکان و وێکچوون بەدیار کەوتن. لێرەدا زەمینەی گەشەکردنی هۆشیاری نەتەوایەتی کوردی و تێکۆشان بۆ یەکخستنی کوردستان ڕەخسا، بەتایبەتی کە کوردان پێشتر دەسەڵاتی ئێرانی و عوسمانیان بینی بوو بە ئاشکرا هەستیان بە زۆرداری بێگانە دەکرد.
هەروەها ئەو شاڵاوانەی عوسمانی و ئێرانی بۆ لەناوبردنی میرنشینەکان و بەرپابوونی ڕاپەڕینی کوردان لە ئەنجامدا بوون بە هەوێنی سەرهەڵدانی بزاڤی ڕزگاریخوازی نەتەوایەتی کوردی. بە تایبەتی ڕاپەڕینەکانی "عەبدولڕەحمان بابان" و پاشای گەورەی میری سۆران و "بەدرخان پاشا"ی بۆتان کە بە ڕەگ و ڕیشەی ئەم بزاڤە لە قەڵەم دەدرێن، ڕاپەڕینەکانی نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەش ئاشکراتر ئەمەیان بەرجەستە کرد.

راپەڕینەکانی کورد لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەمدا:

لە ئەنجامی پەیدابوونی هۆشیاری نەتەوایەتی و ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر زۆرداری و ستەمکاریەکانی هەردوو دەوڵەتی داگیرکەری کوردستان، کە بەرپرس بوون لەو بارە ناهەموارەی کە کوردستان تێی کەوتبوو، لە ماوەیەدا ژمارەیەک ڕاپەڕین ناوچە کوردیەکانی گرتەوە:

تعليقات