ئەحمەد هاكان، رۆژنامەنووسی دیاری توركیا و گۆشەنووسی رۆژنامەی (حوریەت)ـی توركی، لە نووسینی ئەمڕۆیدا ئاگاداری حكوومەتی توركیا دەكاتەوە بەو زمانە توندە دژی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان و بارزانی نەوەستنەوە، چونكە كوردانی باكوور لەدەست دەدەن.
ئەو نووسەرە تورک زمانە دەنووسێت: "كوردانی باكوور خۆیان بە پارچەیەكی دانەبڕاوی توركیا دەزانن، هەرگیز خۆیان بە هاووڵاتییەكی ستەملێكراو نازانن، بەڵام دەبێت ئەوەش بزانین كە كوردانی باكوور ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستانیان پێ باشە و دڵیان بەو هەنگاوەی بارزانی خۆش بووە".
ئەحمەد هاکان، حكوومەتی توركیا ئاگادار دەكاتەوە، ئەگەر بەو زمان و شێوازە توندە دژی بارزانی و ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی بوەستنەوە، دەبێت ئەوەش بزانن كە كوردانی باكوور لەدەست دەدەن، چونكە ئەوكات باكوورییەكان هەست بە دابڕان و دژایەتیی حکوومەتی توركیا بەرامبەر كورد دەكەن".
Comments
Post a Comment