سی و هەفتەم: کۆتایی میرنشینی ئەردەڵان:

بەشی سی و حەفتەمی مێژوو؛ کۆتایی میرنشینی ئەردەڵان:

تاکە میرنشینی کوردی کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مابووەوە میرنشینی ئەردەڵان بوو، بەڵام دەسەڵاتدارانی قاجاری هەر لە سەرەتاکانی سەدەی نۆزدەهەمەوە توانیان خۆیان بخزێننە نێو خودی بنەماڵەی ئەردەڵانیەکان و لێیان نزیک ببنەوە، بە تایبەتی لە سەردەمی(ئەمانوڵڵا خان) کە هەرچەندە لە میرە بە توانا و بەهێزەکانی ئەم میرنشینە دادەنرێت کە چەندین کاری چاکەکاری و ئاوەدانکردنەوە و کۆشک و تەلار و باخ و باخاتی نایابی دروستکرد کە تا ئێستا شوێنەواری زۆربەیان ماوە بە تایبەتی لە”سنەی” پایتەخت، بەڵام لە هەمان کاتیشدا ڕێگای کردەوە بۆ قاجارەکان کە دەست لە کاروباری ناوخۆی میرنشینەکە وەربدەن، کۆڕەکەشی کە ناوی (خەسرەو-خوسڕەو خانی ناکام)بوو زیاتر کارەکەی بەرەو هەڵدێر برد.

دوا جاریش ساڵی ١٨٦٨ی.ز دوای مردنی (غولام شا خان)ی دوا میری ئەردەڵان ئیتر میرنشینەکە هەڵوەشایەوە، کاتێ ناسرەدین شای قاجاری مامی خۆی کرد بە والی ئەردەڵان.








تعليقات