سی و شەشەم: ڕووخانی هەردوو میرنشینی سۆران و بادینان

، سەرئەنجام ڕەشید پاشای سەرلەشکری عوسمانی لە ساڵی ١٨٣٦ دا گەمارۆی(ڕواندز)ی مەڵبەندی سۆرانیدا. پاشای گەورەش بۆ ڕێگەگرتن لە ڕژانی خوێنی دانیشتووان و بە تاڵانچوونی ماڵ و موڵکیان بە ئاشتی خۆی بەدەستەدا و دوای ساڵێکیش لە هەلومەرجێکی نادیاردا لە ناویان برد.
سوڵتان مەحموود لە ساڵی ١٨٣٣ فەرمانی دایە رەشید پاشای والی سیواس تا سەرکردایەتی هەڵمەتێکی فراوان بکات بۆ جێبەجێ کردنی ئەو ئامانجانەی پێشوو لە کوردستان. لەشکری عوسمانی دوای ئەوەی چەندین بەرگری دلێرانەی ناوچە کوردیەکانی لە ناوبرد گەیشتە مەبەستی سەرەکی خۆی کە دامرکاندنەوەی ڕاپەڕینی سۆران بوو.
محەمەد پاشای میری سۆران دوای ئەوەی لە هەموو بۆارێکدا پەرەی بە میرنشینەکەیدا هەوڵیدا دەسەڵاتی خۆی فراوان بکات بۆ دەڤەرەکانی دەورووبەر. لە چوارچێوەی پێکهێنانی قەوارەیەکی کوردی سەربەخۆی مەزن محەمەد پاشا توانی تەواوی شارو شارۆچکەکانی سنووری ئێستای پارێزگای هەولێر تا دەگاتە ڕانیە لە گەڵ میرنشینی بادینان و دەڤەرێکی کوردانی ئێزید تا نزیک موسڵا بخاتە سەر قەڵەمڕۆیەکەی. بێگومان ئەم فراوانخوازیەش بە هەڕەشە بۆ سەر دەسەڵاتی عوسمانی لە ناوچەکە لە قەڵەمدرا، سەرئەنجام ڕەشید پاشای سەرلەشکری عوسمانی لە ساڵی ١٨٣٦ دا گەمارۆی(ڕواندز)ی مەڵبەندی سۆرانیدا. پاشای گەورەش بۆ ڕێگەگرتن لە ڕژانی خوێنی دانیشتووان و بە تاڵانچوونی ماڵ و موڵکیان بە ئاشتی خۆی بەدەستەدا و دوای ساڵێکیش لە هەلومەرجێکی نادیاردا لە ناویان برد.
بەم جۆرە میرنشینی سۆران دوای ١٠ ساڵ لەم ڕووداوە خرایە سەر کارگێری ڕاستەوخۆی عوسمانی. شایانی باسکردنە دەوڵەتانی مەزنی ئەورووپی بە تایبەتی بەریتانیا ڕۆڵیان هەبوو لە یارمەتیدانی دەوڵەتی عوسمانی دژی میری سۆران.
هەروەها میرنشینی بادینانیش لەگەڵ ئەو هەڵمەتەدا دەستی بەسەرداگیرا، بەڵام لە ساڵی ١٨٤٢ز بە تەواوی ڕووخێنرا، دوای ئەوەی هێزەکانی عوسمانی سەر بە ویلایەتی موسڵا توانیان بەسەر ئەو بزووتنەوەیەدا زاڵبن کە "ئیسماعیل پاشای" میری بادینان بەرپایکرد بۆ پارێزگاری کردن لە قەوارەی میرنشینەکەی. 

تعليقات