‎مزگەوتێکی گەورەی سوید سوتێنرا

‎مزگەوتێکی گەورەی سوید سوتێنرا 
‎دوێنێ شەو لە شاری ( ئۆرەبرۆی )سوید 
‎مزگەوتی گەورە ئەو شارە گڕی تێ بەردراو سوتێنر
‎دوا بەدوای ئەو ڕووداوە دەزگاکانی پۆلیس کەسێکیان دەستگیر کرد کە گومانی ئەوەی لەسەرە ئەو کارەی ئەنجام دابێت .
‎ئەوەی شایانی باسە ئەم مزگەوتە کلیسایەکی مەسیحێەکان بوو پێش چەند ساڵێک موسوڵمانان توانیان بیكڕن و بیکەنە مزگەوت .
‎ئەوەی جێی ئاماژە بۆ کردنە ئەم مزگەوتە لە دوو نهۆم پێکهاتبوو زیاتر لە ( ١٥٠٠ ) نوێژ خوێنی تیا
‎جێ دەبویەوە
‎بە سەنتەرێکی گەورەی ئیسلامی لەو شارە حسێب دەکرێت و چەندین بەشی جۆراو جۆر بۆ ژنان و مناڵان گەنج و لاوانی لە خۆ گرتوە .
‎له ڕۆژانی هەینی و جەژنەکان بە هۆی زۆری موسوڵمانان لە حەوشەی مزگەوت نویژ و مەراسیمەکان ساز دەکرێت .
‎بە داخەوە تا بێت کیرڤی ڕاسیستەکان لە وڵاتی سوید بەرز دەبێتەوە !!





تعليقات