سپای پاسداران چل وچوار سەر(چێل و مانگا)یان لێ دەبات

سپای پاسداران   چل وچوار سەر(چێل و مانگا)یان لێ دەبات
"مەلا ئیسماعیلی برادۆستی تەمەن ٥٥ساڵ ئیمام و خەتیبی مزگەوتی ئازادی لە سۆران لە گەڵ براکانی جەلال و عەبدولجەبار و عەبدولسەتار"سەر بە گوندی "ئاڵانە"ی سەر بە ناحیەی سیدەکان ٤٤  چل وچوار سەر(چێل و مانگا)یان لە لایەن سپاسی پاسدارانی "دۆڵەمەیدان" نزیک بە "کێلەشینی هاوسنووری شاری پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لێ دزراوە.
مەلا ئیسماعیل دەگێڕێتەوە کە رۆژی هەینی کاتژمێر ٥ی ئێوارە ٠٤/٠٨/٢٠١٧ ئاژەڵەکانمان لەبەر نەبوونی لەوەڕگە لە "سیا کێوی" هاوینە هەواریی مێرگە دووکان کە بەس بنەماڵەی من و براکانم لێ نیشتەجێن سەری ڕێگە دەگرنە بەر و خۆیان دەگەینن بە "مەقەڕی سپای پاسداران کۆماری ئیسلامی ئێران" لەوبەری سنوورەوە تاکوو دەگەنە شینایی دەوری مەقەڕەکە و ماوەیەک لەوێ دەمێننەوە بەڵام پاش کەمتر لە کاتژمێرێک پاسەوانەکانی ئێران دەست بەسەر ئاژەڵەکانمان دەگرن و نایاندەنەوە و پێمان دەڵێن ڕۆژی "شەممە ٥ی" مانگ کە دەکاتە ڕۆژی دوواتر لە ڕووداوەکە برۆن لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە لە سنووری حاجی "عومران" ئاژەڵەکانتان بە هاوکاری دەسەڵاتدارانی هەرێمێ کوردستان وەربگرنەوە، بەڵام تا هەنووکە خۆم و براکانم هەر چاوەرێی هێنانەوەی ئاژەڵاکانمان دەکەین و هەندێک لە گوێلکەکانی ئەو چێلانەش بێ شیر ماون و بە دەست شیریان پێ دەدەین.
مەلا ئیسمایل بۆ خۆی دەیگیڕێتەوە زیاتر لە ٤ جار چووەتە کۆنسۆڵخانەی ئێران لە شاری هەولێر و لەگەڵ "ئاغای عیبادی و زارعی" ڕاستەوخۆ قسەی کردووە و پێیانی گوتووە کە ئاژەڵەکانی بە ئاگاداری "ئاغای جەعفەری" کە بەرپرسی ئەو مەقەڕەیە و سەر بە نیروی ئینتیزامی قەرارگەی حەمزە"یە گوازراونەتەوە بۆ شاری "نەغەدە"ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دەستیان بەسەردا گیراوە، بەڵام کۆششەکانی تا ئێستا بێ ئاکام ماوە.
مام ئیسماعیل برادۆستی و براکانی داوای هاوکاری دەکەن لە هەموو کەسێک کە ئەم بابەتە دەخوینێتەوە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو سامانەی کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
بۆ هاوکاری زیاتر و زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە:
٠٧٧٠٠٨٣٩٢٧٢
٠٧٧٢١٢١٢٤٢٢
٠٧٥٠٤٤٧٣٢١٠

تعليقات