بەشی هەژدەهەم: کوردستان لە دوای جەنگی چاڵدێران.

کوردستان لە دوای جەنگی چاڵدێران.
ڕاستەوخۆ لە دوای گەیشتنی هەواڵی شکانی سەفەویەکان لە چاڵدێراندا، ڕاپەڕینێکی سەرتاسەری لە کوردستاندا بەرپابوو.
 چونکە کوردەکان کە داخ لە دڵبوون بەرامبەر سیاسەت و ڕەفتاری شا ئیسماعیل و سەفەویەکان ئەم ڕووداوەیان بە هەل زانی، بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر پاشماوەی هێزەکانیان و لە شار و قەڵاکانی کوردستانەوە دەریان بنێن. 
ئەمە لە کاتێکدا لەشکری عوسمانی هێشتا پێی نەنابووە ئەم ناوچانە، بەڵکوو میر و سەرانی کورد کە دەسەڵاتەکانیان لە لایەن دەوڵەتی سەفەوییەوە لە زەوت کرابوو، هەریەکەیان لە ناوچەکانی خۆیان ڕێبەرایەتی هێزە ڕاپەڕیوەکانی کوردیان دەکرد، لە پێناو بەدەست هێنانەوەی ئەو دەڤەرانە کە باو و باپیرانیان تێیایاندا دەسەڵاتداربوون.
لەو کاتەیدا خەڵکی (دیاربەکر) توانیان سەردارە سەفەویەکە لە شارەکەیان وەدەرنێن، میری (بەدلیس)یش میرنشینەکەی خۆی گرتەوە، هەروەها (سەعەرد) و( ساسۆن) و (پاڵۆ) و (ئەگیل) و بۆتان) و هەندێ شارو ناوچەی تریش ڕزگارکران.
میری سۆرانیش(کەرکووک) و( هەوڵێر)ی لە پاشماوەی هێزەکانی سەفەوی پاک کردوە. 

بەشی هەژدەهەم، #هێرش بۆ سەر #کوردستان 

تعليقات