بەشی هەڤدەیەمی مێژوو: هێزەکانی کورد لە شەڕی چاڵدێراندا

بەشی هەڤدەیەمی مێژوو: هێزەکانی کورد لە شەڕی چاڵدێراندا:

دەبێ ئەوە بزانین کە هێزەکانی کوردیش لە پاڵ هۆکارەکانی تر ڕۆڵیان هەبوو لە سەرخستنی لایەنی عوسمانی لەم شەڕەدا، چونکە بە هۆی ناڕەزایی لە سیاسەتی چەوتی شا ئیسماعیل لە لایەک و هەوڵەکانی “مەلا ئیدریسی بەدلیسی” (کە کەسێکی پایەبەرزی سیاسی و ئایینی کورد بوو لای سوڵتان سەلیم) لە لایەکی تر، شازادە و میر و سەرکردەی کورد بە هێزەکانیانەوە هاتنە ڕێزی لەشکری عوسمانی لە چادێران.
هەر بۆیەش سوڵتان لە دوای سەرکەوتنی، لە نامەیەکی تایبەتدا ستایشی میرەکانی کوردی کرد و هەواڵی ئەم سەرکەوتنەی لە نێوانیاندا ڕاگەیاند.







تعليقات