کە دەچنە تەوالێت مۆبایل لەگەڵ خۆتان مەبەن

کە دەچنە تەوالێت مۆبایل لەگەڵ خۆتان مەبەن چوونکە زۆرجار کامێرە هاک دەکرێت و بەخۆتانیش نازانن

ماوەیەکی زۆرە کۆمەڵیک کەس خەریکی بەکارهێنانی فەیسبووک و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانن بەشێوەی خراپ و سوودیان لەنەبوونی ڕۆشنبیری بەکارهێنانی فەیسبووک بینیوە کە بەگشتی کەمە لە نێو بەکارهێنەرانی کوردستاندا. پێتان رادەگەیەنین کە تۆڕێکی کارکردنی تونسی و مەغربی و کوردی ، هاوڵاتیان و بەکارهێنەرانی فەیسبووک و ڤایبەرو سکایپیان کردۆتە ئامانج و بە شێوەیەکی زۆر رێکخراو کار دەکەن و کچان بە کاردەهێنن کە ڤیدیۆ دەکەنەوە بۆ کوڕان و گەنجان و بە شێوەی ڕووت خۆیان دەردەخەن و پاشان ریکۆردی ڤیدیۆی کەسی بەرامبەر دەکەن و پاش ماوەیەک نامەیەک دەنێرن دەڵێن ئەوە ڤیدیۆەکەتە و ئەمەش لیستی هەموو هاورێکانتە لە لام ، جا ئەگەر ئەوەندە پارە نەنێریت ئەوا ئابڕوت دەبەم.  لە یووتیووبیش دایدەنێن.

جا سەدان کەس کەتوونەتە ئەو داوەوەو ژیانی کۆمەڵایەتییان تێکچووە و هەموو رۆژێکی ئێستایان مردنە و ئیتر خۆتان بیربکەنەوە چ کێشەیەکە ئەم بابەتە.
ئێمە نموونەی راستەقینەمان لایە کە روویداوە و پەیوەندی بە پەیجەکەمانەوە کردوە، بەهەرشێوەیەک بێت سکاڵامان کرد بۆی لە کۆمپانیای یووتیووب پێش ئەوەی کارەساتەکە رووبدات ، ئەو کەسە ماڵ و منداڵیشی هەبوو بە قسەی خۆی فێڵیان لێکردوە و ئەو ئەو کارەی نەکردووە..ئەمە لەلایەک لەلایەکی ترەوە گەنجان فێربوون بە ناوی خوازراوەوە فەیسبووک بەکاردەهێنن و وێنەی کچان دەبەن و نامە بۆ کچەکان دەنێرن کە وێنەی تۆمان لایە گەر پارە نەنێرێت یان فڵان شت نەکەیت بۆمان ئەوا وێنەکانت بڵاو دەکەینەوە.کچەکە گەر هیچیشی لەخۆی شک نەبردبێت بەلام هەر دەکەوێتە حاڵەتێکی دەرونی زۆر ناخۆشەوە و ئەو ساتانە کەس ئاوات ناخوازێت تێی بکەوێت…
ئێمە ئاگادارتان دەکەینەوە لەم مەترسیە و وەک ئەرکێکی ویژدانی بۆتان باس دەکەین و داوتان لێدەکەین پەیڕەوی ئەم خاڵانە بکەن بۆ پاراستنی  کەرامەتی خۆتان و ماڵ و منداڵتان و دورکەوتنەوە لەوحاڵەتانەی کە زۆر کەس هەوڵی خۆکوشتنی داوە :
١- ئامۆژگاری دایکان و باوکان دەکەم ئاگاداری منداڵەکانیان بن کە فەیسبووک بەکاردەهێنن و ئەوانیش ئەم مەترسیە باس بکەن بۆ منداڵەکانیان و بەشێووەی خۆیان تێیان بگەیەنن،

٢- لە فەیسبووک کەس مەکەن بەهاورێی خۆتان ئەگەر دڵنیانەبوون کەسەکە کێیە..(تکایە ئەم خاڵە زۆر زۆر گرنگە).

٣- دورکەونەوە لەو ئەکاونتانەی کە بەناوی کوڕە شێتەکە وکچە هارەکەو نازانم کورە قۆزەکەو کچە بەنازەکەو ، ئیتر ئا لەوجۆرە ناوە قۆڕو بێمانایانە..

٤- زۆربەی ئەو بەکارهێنەرانەی کە تازەن و بەتایبەتیش هەندێک لە بەتەمەنەکان کە هیچ شارەزاییان نیە زۆرتر دەکەونە ئەو هەڵانەوە و باشتر وایە ئامۆژگارییان بکەن کە شتێکی واهەیە دەبێت وریای بن..

٥-کە دەچنە تەوالێت مۆبایل لەگەڵ خۆتان مەبەن چوونکە زۆرجار کامێرە هاک دەکرێت و بەخۆتانیش نازانن،
لەماوەی ڕابردوودا چەندین بەپرس و کەسی ئەم وڵاتە ڤیدیۆیان بڵاوبوەتەوەو تووشی ئەم ناخۆشیە بوون.

تێبینی//هەرگیز مەڵێن هەرکەس وایکرد شایانیەتی وایلێبێت، چوونکە مرۆڤەکان قابیلی هەڵەن و لەتەمەنێکدا زۆر شت دەکەن کە گەورەبوون لێی پەشیمانن..
بەڵام دوای خوێندنەوەی ئەم پۆستە گەر هەڵەیانکرد ئەوا هیچ بیانۆیەکیان نامێنێت..
سایتی زانکۆلاین .
وەرگیراوە.....



سایتی زانکۆلاین وەک یەکەم سایتی کوردی بەردەوام پەنجە دەخاتە سەر ئەو بابەتانەی کە گەورەترین کێشە بۆ کەسەکان دروست دەکەن و پێشوەخت ئاگاداری و هۆشداری دەداتە گەنجان و هاوڵاتیان لە پێناو سودگەیاندن بە خۆیان و بە کۆمەڵگە. بۆیە چاوەڕوانین ئەم زانیاریەی ئێستا بڵاوی دەکەینەوە بەشێوەیەکی گشتی بگاتە زۆربەی بەکارهێنەرانی فەیسبووک چوونکە کارەسات هێنەرە ئەم بابەتە گەر شارەزایی پێشوەختت لەسەری نەبێت.

هاووڵآتیانی هەرێمی کوردستان ،بەکارهێنەرانی فەیسبووک و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان تکایە ئەم مەترسیە گەورەیەی کە باسی دەکەم بە جدی وەریگرن و تاک بەتاکی ئەم هەرێمەی لێ ئاگاداربکەنەوە.

تعليقات