بەشی سێزدەیەمی مێژوو؛ بەرگری کوردان دژی شا ئیسماعیلی سەفەوی:

بەشی سێزدەیەمی مێژوو؛ بەرگری کوردان دژی شا ئیسماعیلی سەفەوی:


سەرەڕای ئەمە هێزەکانی سەفەوی ڕووبەڕووی بەرگرییەکی دلێرانەی کوردان بوونەوە، کاتێک هەندێک میرنشین ئامادە نەبوون ملکەچ بکەن بۆ شا ئیسماعیل، بەتایبەتی هەردوو میرنشینی (موکریان) و(بۆتان) کە گورزێکی بەهێزیان لە هێرشبەران داو ماوەیەکی زۆر خوڕاگریان کرد.

بەڵام بە گشتی دەتوانین بڵێین سەفەوییەکان لە هەڵمەتەکانی نێوان ساڵانی(١٥٠٦-١٥٠٨ی.ز)دا توانیان بەشێکی گرنگی کوردستان بخەنە سەر ڕکێفی دەوڵەتەکەیان، کە میرنشینەکانی (لوڕستان) و (هەکاری) و (بەدلیس) و شارە گرنگەکانی(وان) و (دیاربەکر -ئامەد) یشی لەگەڵدابوو، دەبێت ئەوەش بزانین کە شا ئیسماعیل شان بە شانی هێزی سەربازی، شێوازی سیاسی نەرمیشی پەیڕەو دەکرد بۆ ڕاکیشانی دڵی میرەکانی کورد و ڕازیکردنیان بەدەسەڵاتی سەفەوی.

هەر لە چوارچێوەی ئەو شاڵاوانەدا شا ئیسماعیل لە ساڵی ١٥٠٨ی.ز توانی شاری (بەغدا) داگیر بکات و دەوڵەتی (ئاقۆینلو) لە ناو ببات کە پایتەختەکەیان لەوێ بوو.

ئینجا دەسەڵاتی سەفەوی پەلی هاویشت بۆ خواروی عێراق و شاری (بەسڕە)شی داگیرکرد.

بەم پێیە شا ئیسماعیل لە ماوەی چەند ساڵێکی کەمدا توانی دەوڵەتێک دابمەزرێنێت کە هەموو ئێران و عێراق و بەشێکی گەورەی کوردستانیش بگرێتەوە لە پاڵ هەندێ ناوچەی قەفقاس.



















تعليقات