بەشی پانزدەهەم: دامەزراندنی دەوڵەتی عوسمانی

دامەزراندنی دەوڵەتی عوسمانی:


عوسمانی کوڕی ئەرتۆغرول کە سەرۆک هۆزێکی تورکی بوو، لە دوا دواییەکانی سەدەی سێزدەهەمی زایینیدا توانی قەوارەیەکی سیاسی دابمەزرێنیت. ئەم قەوارەیە کە سەرتا لە بەشێکی بچووکی باکووری ڕۆژئاوای ئەنادۆل پێک هاتبوو بە میرنشینی( عوسمانی) ناوی دەرکرد، بەڵام عوسمانیەکان لە هەوڵی فراوانخوازی بەردەوامدا بوون، تەنانەت نیوەی دووەمی سەدەی چواردە توانیان پەلبهاوێن بۆ خاکی ئەورووپای ڕۆژهەڵاتیش.
ئەمانە هەموو لە سەر کەمکردنەوەی پێگە و قەوارەی میرنشین و هێزەکانی دەورووبەریان بوو، بە تایبەتی دەوڵەتی( بێزەنتی) کە لە ڕۆژەهەڵاتی ئەورووپا بوونی هەبوو، بەڵام هەندێ ناوچەی ڕۆژئاوای ئەنادۆڵیشی لە ژێر دەستدابوو.
ئەم میرنشینە کە لەو ماوەیەدا ببوە دەوڵيتێکی بەهێز و فراوان، بە هۆی خێرا گۆڕانی سنووری دەسەڵاتی وڵاتەکەی پایتەختی جێگیر و بەردەوامی نەبوو، تا ساڵی (١٤٥٣ز) سوڵتان (محەممەدی دووەم ناسراو بە محەممەدی فاتیح) شاری (قوستەنتینیە)ی پایتەختتی بێزەنتی داگیر کرد. ئەم شارە کە ناوی گوڕا بۆ (ئەستەمبۆڵ -  ئەستانبووڵ) بووە پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی تا لە ناوچوونی دەوڵەتەکە لە بیستەکانی سەدەی بیستەم.

سەرەنجام ئەم دەوڵەتە لە سەرەتای سەدەی شازدەهەمدا بوو بە ئیمپراتۆریەکی گەورە، کە ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئەنادۆڵی لە خۆ دەگرت لە پاڵ دەڤەرێکی فراوانی ئەورووپای ڕۆژهەڵات. بەمەش عوسمانیەکان هێزێکی گرنگی جیهانی ئیسلامیان پێک دەهێنا لە پاڵ دەوڵەتی سەفەوی، هەروەها دەوڵەتی(مەمالیک) کە لە وڵاتی شام و میسردا فەرمانڕەوایان دەکرد. بەڵام پەیوەندیەکی دۆستانە لە نێوان ئەم سێ هیزە لە ئارادا نەبوو. کە ئەمەش ڕەنگدانەوەی لە سەر کوردستان هەبوو.



بەشی پانزدەهەم، #هێرش بۆ سەر #کوردستان 
































تعليقات