بەشی نۆیەمی مێژوو؛ میرنشینی هەکاری:


بەشی نۆیەمی مێژوو؛ میرنشینی هەکاری: 
میرنشینی هەکاری لە هەرێمی (جۆڵە مێرگ) لە باکووری کوردستان لە سەدەی سێزدەهەمی زایینیەوە دەرکەوتووە، هێز و دەست ڕۆیشتووی میرەکانی و دەسەڵاتیان هەر لە زێی گەورە تا دەریاچەی(وان)ی گرتووەتەوە، لە ڕۆژهەڵاتیش زۆرجاران دەسەڵاتیان گەیشتووەتە سەلماس و خۆی.
بنەماڵەی میرانی هەکاری لە نێو کورداندا بەخانەدانی ناویان ڕۆیشتووە و وەکوو پاشا و گەورە و میر ناسراون و لە دەرباری خۆیاندا مشورخۆر و بەکاربوون و لە سەرجەم ئەو شارو دێهاتانەی ژێر دەستیاندا زۆریان بەرەو ئاوەدانی بردووە و هەوڵی بەرزکردنەوەی ئاستی گوزەرانی خەڵکیان داوە، بە تەنگ ڕێ و بان و بازرگانی وڵاتی خۆیان بوون و سەروکاریان لە گەڵ زانست و زانیاریدا هەبووە ڕێزیان لە زانا و چاکە کاران گرتووە، قوتابخانە و مەڵبەندی فێربوونیان ئاوەدانکردۆتەوە.

لە بەناوبانگترین میرەکانیان: 
١- میر ئەسەدەدین مووسا کوڕی مەنگەلان: لە کاتی هاتنی مەغۆلەکان بۆ دەڤەرەکە، میری میرنشینەکە بووە
  ٢-میر عیمادەدین موجلی:  نەوەی میر ئەسەدەدین بووە،  بەوە ناسراوە زۆر حەزی لە زانست و زانیاری کردووە، ڕێزی لە زانایان ناوە و قوتابخانەی بۆ کردوونەتەوە.
میرنشینی هەکاری دووای ئەو سەردەمە هەر بە بەهێزی ماوەتەوە لە سەردەمی عوسمانیەکانیشدا میرەکانی خودان دەسەڵات بوون.

.بەشی نۆیەم: #هێرشی #مەغۆلەکان بۆ سەر #کوردستان




























تعليقات