بەشی دووهەم: ڕاپەرینی کوردان لە دژی “مەغۆلەکان”:

بەشی دووهەم: ڕاپەرینی کوردان  لە دژی "مەغۆلەکان"



وە نەبێ کورد دوای داگیرکاریەکەی مەغۆل سەریان شۆڕکردبێ بۆ بیگانە و داگیرکەران، بە پێچەوانەوە چەندین ڕاپەڕین لە دەڤەرە جیاجیاکانی کوردستان سەری هەڵدا بە ڕووی مەغۆلەکان لەوانە کوردانی موسڵا ساڵی (١٢٦٢ز) توانیان لەشکری مەغول لە شارەکە دەرپەڕێنن شارەکەیان لێ خاوێن بکەنەوە، کاتێکیش مەغۆل لەشکری زیاتریان بۆ گرتنەوەی شارەکە نارد کوردانی شارەکە ئازایەتی و دلێری خۆیان نواند.
هەروەها هەولێریش (ئەربیل) ئارامی بە خۆیەوە نەبینی بەهۆی ڕاپەڕینی بەردەوامی کوردان کە گرینگترینیان ڕاپەڕینی سەربازگەی هەولێر بوو کە ماوەی ١٣ ساڵی خایاند.
بارودۆخی کوردستان و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی ئیلخانی مەغۆلی لە ژێر باری ئەم سیاسەتە تۆقێنەرە ناهەموارە مایەوە تاکوو مردنی ئیلخانی نۆیەم سۆڵتان( ئەبو سەعیدی بەهادر خان) ساڵی (١٣٣٦ز) کە بە هۆی ئەوەی کەسی لە دووای خۆی بەجێ نەهێشتبوو جێگای بگرێتەوە لە فەرمانڕەوایدا، بۆیە سەرکردەیەکی تری مەغۆلی کە ناوی شێخ حەسەن سەرۆکی هۆزی جەلائیری مەغۆل بوو دەسەڵاتی گرتە دەست دەوڵەتێکی نوێ لە شوێنی دەوڵەتی ئیلخانی دامەزراند بەناوی دەوڵەتی جەلائیری مەغۆلی .











تعليقات