کۆنترین نوسخەی ئینجیل راستییەکان ئاشکرا دەکات

کۆنترین نوسخەی ئینجیل راستییەکان ئاشکرا دەکات
چی لەبارەی کۆنترین نوسخەی ئینجیلی بەرناباوە دەزانیت؟

ئینجلێک کە ئێستا لە مۆزەخانەی ئیتنۆگرافیی لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا نمایش دەکرێت، بۆتە ھۆی نارەزایی ڤاتیکان، ئەو ئینجیلە نوسخەیەکی نھێنیی ئینجیلی بەرنابایە کە تەمەنی بۆ نزیکی 2 ھەزار ساڵی پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
ئەم نوسخەیەی ئینجیل کە ئاشکراکردنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2000 و لەو کاتەوە لە چوارچێوەیەکی نھێنیدا ھیڵراوەتەوە، لە لایەن یەکێک لە قوتابییەکانی حەزرەتی مەسیحەوە نوسراوەتەوە و دەقەکەی ناکۆکە لەگەڵ ئەو ئینجیلانەی ئێستا ھەن.
لە ئینجیلی بەرنابادا ھاتووە، حەزرەتی مەسیح تەنھا پەیامبەرێک بووە نەک کوڕی خودا، ئەو لە خاچ نەدراوە، بەڵکو بەرز بۆتەوە بۆ ئاسمان و لە جێی ئەو یەھودا لە خاچ دراوە کە ئەو قوتابییە بوو خیانەتی لێکرد و شوێنەکەی ئاشکرا کرد.
ئەم نوسخەیەی ئینجیل پێش چەند ساڵێک کەوتۆتە دەست باندێکی قاچاخچێتیی شوێنەوار کە لە ناوچەی دەریای سپی کاریان کردووە و بە نزیکی 28 ملیۆن دۆلار فرۆشتوویانەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی دەزگا تایبەتمەندەکان، ئەو نوسخەیەی ئینجیل ئەسڵییە و دەستکاری نەکراوە، بە پیتی ئاڵتوونی لەسەر چەند پارچە پێستەیەک بە زمانی ئارامی نوسراوەتەوە کە زمانی حەزرەتی مەسیح بووە و تیایدا ئاماژە بەوەکراوە، حەزرەتی مەسیح پێشبینی ھاتنی پێغەمبەری ئیسلامیی کردووە لە 700 ساڵی دوای خۆی.

xelk

تعليقات