به‌پاڵپشتی‌ دارایی ئه‌مریكا پڕۆژه‌ی‌ دابینكردنی كارەبا بە وزەی خۆر له‌هه‌رێم كرایه‌وه‌

به‌پاڵپشتی‌ دارایی ئه‌مریكا پڕۆژه‌ی‌ دابینكردنی كارەبا بە وزەی خۆر له‌هه‌رێم كرایه‌وه‌

پرۆژەی دابینكردنی كارەبا بە وزەی خۆر بۆ دوو قوتابخانەو بنكەیەكی تەندروستی ئه‌مڕۆ لەپارێزگای هەولێر كرایەوە، كه‌ به‌ پاڵپشتی‌ دارایی ئه‌مریكا جێبه‌جێكراوه‌.

پڕۆژه‌كه‌ لەمەراسیمێكدا بەئامادەبوونی هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا و نوێنەری كونسوڵخانەی ئەمەریكاو رێكخراوەی IOMی كۆچبەرانی نێودەوڵەتی و ژمارەیەك لەراوێژكاران و بەرێوەبەرانی گشتی هەردوو وەزارەتی كارەباو پەروەردە كرایه‌وه‌.

به‌پێی ماڵپه‌ڕی‌ فه‌رمی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با، پرۆژەی دابینكردنی كارەبا بەوزەی خۆر بۆ  دوو قوتابخانەو بنكەیەكی تەندروستی لەپارێزگای هەولێر لەلایەن حكومەتی ئەمەریكاوە پاڵپشتی دارایی كراوەو كۆمپانیای پاوەرمێن جێبەجێی كردووە.

بریكاری وەزارەتی كارەبا وتی‌ "پڕۆژه‌كه‌ 540 كیلۆوات واتا زیاتر لە (نیو مێگاوات) كارەبا بەوزەی خۆر بەرهەم دەهێنێت و تایبەتمەندێتییەكەی لەوەدایە لەكاتی بڕینی كارەبای نیشتمانی و نەبوونی خۆر لەتوانادا هەیە بۆ ماوەیەك وزەی كارەباكە لەرێگەی پاترییەوە ئەمبار بكرێت".

وتیشی‌ "ئەمجۆرە پرۆژانە لەرووی ئابووریی و ژینگەوە سوودێكی باشی هەیە".

Comments