‌ بەڤیدیۆ... .لە هەولێر دەستێكی بڕاوە دەخرێتەوە شوێنی خۆی.


لە نەخۆشخانەیەكی شاری هەولێر نەشتەرگەرییەكی دەگمەن لەسەر ئاستی جیهان بۆ ئەفسەرێكی سوپای عێراق ئەنجام دەدرێ، كە بریتییە لە خستنەوە شوێنی دەستێكی بڕاوە.



بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیەی لەلایەن نەخۆشخانەی (پار)ەوە لە هەولێر بڵاوكراوەتەوە، لە ناوەڕاستی مانگی كانوونی یەكەمی پار نەشتەرگەرییەكە كراوە، تیایدا دەستێك دەردەكەوێ كە بەتەواوی لە جەستەی ئەفسەرەكە بووەتەوە و بەجیا لەسەر مێزێك داندراوە.


جێی باسە ئەفسەرەكە لە شەڕی دژ بە داعش بریندار بووە و لەلایەن د. عەبدورەحمان میران پسپۆڕی نەشتەرگەری جوانکاری و رێکارییەوە نەشتەرگەرییەكەی بۆ ئەنجام دراوە.

http://westganews.com/


تعليقات