بۆ خانمان.. بەیەک نیگا کەسایەتی خۆشەویستەکەت بناسە

بۆ خانمان.. بەیەک نیگا کەسایەتی خۆشەویستەکەت بناسە
لە توێژینەوەیەکی زانستی نوێدا پسپۆڕان باس لە هەندێک ڕاستی و گرنگی لوت دەکەن و کاریگەریەکانی لەسەر جۆری کەسایەتی، شێوەیەی لوت و بە ڕۆڵێکی گرنگ باس دەکەن لە دەرخستنی جۆری کەسایەتی و شێوازی ڕەفتار و چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵیدا.

هەر بەو هۆیەشەوە زۆر گرنگە بزانیت چۆن لەڕێگای شێوەی لوتەوە تایبەندمەندی و جۆری کەسایەتی ئەو پیاوەی خۆشتدەوێت شارەزادەبیت.

لوتی بچوک: خاوەنی ئەم شێوازە لوتە کەسێکی سەرکەوتوون لەڕووی کۆمەڵایەتیەوە و ئامادەیە بۆ دروستکردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی پتەو بەشێوازێکی ئاسان، لەهەمانکاتدا کەسێکی زیرەکە و ئاسوودەبەخشە، دەزانێت چۆن بەوەفا و ڕاستگۆیانە مامەڵەی خۆشەویستەکەی بکات و وەک شازادەیەک، بەڵام کەسێکی توڕەیە لە هەندێک کاتدا.

لوتی درێژ: کەسێکە چێژ لە پێشنیاری بەهێز دەبینێت و لەهەمانکاتدا کەسایەتیەکی بەهێزی هەیە و ڕقی لە درۆکردنە خێرا هەستەکانی خۆی دەردەبڕیت بەرامبەر ئەو کەسەی خۆشیدەوێت، بەڵام کەمێک کێشەی هەیە لە پەیوەندیەکانی لەگەڵ کەسانی دەروبەریدا و ناتوانێت باش پەیوەندی دروستبکات.

لوتی ڕۆمانی: واتە ئەو شێوازە لوتانەی کە لەبەشی سەرەوەیاندا بەرزییەک هەیە، خاوەنی کەسایەتیەکی عیناد و کاریگەر بە ڕای کەسانی دیکە، لەڕووی پەیوەندی سۆزداریشەوە پێش ئەوەی بکەوێتە خۆشەویستیەوە داواکاریەکی زۆری هەیە و زۆر بە ئاڵۆزی بیری لێدەکاتەوە، بەڵام کاتێک ئاشق بوو دەبێتە پیاوێکی ڕۆمانسی و نەرم.

لوتی تەواو ناڕێک: ئەم پیاوانە ئاشقی ژیانن و کاری سەرکێشیان خۆشەوێت، لەهەمانکاتدا لە خۆشەویستیدا بەشێوازی ئاسوودەی و گاڵتەوگەپ کاریزمای ڕەفتار دەنوێنن و یەکێکن لە باشترین جۆری پیاوان لەڕووی خۆشەویستیەوە، هەمیشە وەک برا وەک هاوڕێ و وەک خۆشەویست کەسێکی زۆر باشن.

لوتی بەرز، ئەم شێوازە پیاوێکی بەتوانان و کاریگەری ئیجابیان هەیە و زوو ڕێکدەکەون، لەهەمەنکاتدا کەسێکی دڵخۆش و پیشەگەرە لەبەرامبەر ژیاندا، بەڵام کەسێکی نادیارە و ئاڵۆزە و قورسە لێکتێگەیشتنیان.

لوتی گەورە: خاوەنی ئەم جۆرە پیاوانە هەمیشە خاوەنی وشەی پڕ لە مانا و واتا بەخشن، ئارەزووی سەرۆکایەتی و وەرگرتنی بەرپرسیاریەتی هەیە، لەخۆشەویستەکەی تێدەگات و ئازادیەکی زۆری پێدەدات، ئافرەت لەپاڵیدا هەست بە ئەمان و پشوو دەکات.

تعليقات