١- ئەگەر تۆ وەك پیاوێك كاتێك لەگەڵ
ئەو حانمەی خۆشت دەوێت 24 كاتژمێر لەگەڵی بویت و هەستت بە بێزاری نەكرد
ئەوە باشتر وایە هاوسەرگیری لەگەڵ بكەیت .
٢-ئەگەر ئارەزووی ئەوەت كرد لەگەڵ ئەو
كەسەی خۆشت دەوێت ڕوبەڕوی تەواوی ئاستەنگەكانی ژیان ببیتەوە ئەوە دڵنیابە
هاوسەرگیریت لەگەڵ ئەو سەركەوتوو دەبێت .
٣- ئەگەر بە توڕەبون و خەمەكانی ئەو كەسەی خۆشت دەوێت بێزار نەبویت ئەوە هاوسەرگیری باشترین بژاردەیە بۆ ئێوە .
٤-كاتێك هەست بە نزیك بونی پەیوەندی نێوان خۆت و خێزانی ئەو كەسە دەكەیت كە خۆشت دەوێت ئەوە هاوسەرگیری لەگەڵ بكە .
٥- ئەگەر هەست بە خۆشحاڵی دەكەیت كاتێك لەگەڵ ئەو كەسەی خۆشت دەوێت كات بەسەر ببەیت و ئەو شتانە ئەنجامبدەیت كە ئەو پێی خۆشە .
٦- ئەگەر بەردەوام ئەوەت لە خەیاڵدایە
هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو كەسە بكەیت كە خۆشت دەوێت و هەموو ئەو شتانەت لە
خەیاڵی خۆتدا داناوە كە دوای هاوسەرگیری تۆ لەگەڵ ئەو چی ڕودەدات .
٧- ئەگەر هەست بە پەستانی دەرونی ناكەیت كاتێك كات لەگەڵ خۆشەویستەكەت بەسەر دەبەیت ئەوە هاوسەرگیری لەگەڵ بكە .
٨- ئەگەر حەزدەكەیت ئەو خانمەی خۆشت دەوێت ببێتە دایكی منداڵەكانت ، ئەوە دودڵ مەبە لەوەی بەم خەونەت بگەیت .
٩- كاتێك پلان بۆ ژیانی داهاتوتان دادەنێیت لەگەڵ ئەو كەسەی لە خەونەكانتدا هەیە هەست بە بەختەوەری بكەیت .
١٠- ئەگەر واهەست دەكەیت ژیانی تۆ بێ ئەو دەبێت بە جەهەنەم ئەوە خۆت و ئەو بەختەوەر بكە و هاوسەرگیری لەگەڵ بكە .
westganews
Comments
Post a Comment