وەزیری گواستنەوەی‌ هه‌رێم: ئینتەرنێتی‌ نوێی‌ بێسنور ده‌خرێته‌كار


وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند، لەماوەیەكی نزیكدا هێڵێكی‌ نوێی بێسنوری‌ ئینته‌رنێتی‌ فایبەر ئۆپتیك له‌هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌خرێته‌ كارو ته‌نده‌ری‌ پڕۆژه‌كه‌یان خستووه‌ته‌ كێبڕكێی ڕاستەوخۆی‌ كۆمپانیاكانه‌وه‌.

مه‌ولود باوه‌مراد ئه‌مڕۆ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ خه‌ندان نێردراوه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌، لەماوەیەكی نزیكدا ئینتەرنێتێكی نوێ بەناوی فایبەر ئۆپتیك (ئێف تی تی ئێچ) كە ئینتەرنێتی بێسنورەو هەرسێ (تەلەفزیۆن و ئینتەرنێت و تەلەفۆن)دەگرێتەوە لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان بەكاردەخرێن.

وتیشی‌ ""لەئێستادا ئه‌و هێڵه‌  چاودێری دەكرێت لەپارێزگاكانی هەولێرو دهۆك، تا هاوڵاتیان زۆرترین سوودی لێ ببینن بەنرخێكی گونجاو لە ئاست نرخە نێودەوڵەتیەكان".

لەدواهەمین كۆبونەوەی ئەنجومەنی ڕاوێژكاری وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن پرۆژەی تەندەری ڕاستەوخۆ بۆ قەزاو ناحیەكانی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجەو هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین كە پرۆژەی فایبەر ئۆپتیك ((ئێف تی تی ئێچ)ی ئینتەرنێتی بێسنورەو بڕیاری لەسەر درا كە بخرێتە كێبڕكێی ڕاستەوخۆ بۆ كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت.

وەزیری گواستنەوەو گەیاندن ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، له‌ئێستادا ئینته‌رنێتی‌ بێ به‌رانبه‌ریان بۆ 50 فەرمانگەو دام و دەزگای حكومی له‌هه‌ڵه‌بجه‌ دابینكردووه‌ لەرێگای تۆڕی ئینتەرنێتی میری. 

خەندان

Comments