‌دایكان لەپێش چاوی منداڵە كچەكانتان ئەم ڕەفتارانە مەنوێنن

پەروەردەكردنی كچان لەگەڵ پەروەردەكردنی منداڵی كوڕ زۆر جیاواز نیە بەڵام منداڵی كچ زۆر هەستیارتر و ناسكترە پێویستە دایكان لەپێش چاوی منداڵە كچەكانیان بەهیچ شێوەیەك ئەم ڕەفتارانە نەنوێنن .

١- دوور بكەوەرەوە لەوەی لەبەردەم ئاوێنەدا بوەستیت و قسە بەخۆت بڵێیت و گلەی لە ڕوخسار و جوانی  خۆت بكەیت ، هەرگبز بەخۆت مەڵێ" ناتوانم بەم شێوەیەمەوە بچمە دەرەوە یان من زۆر ناشرینم یان پێویستە زیاتر گرنگی بەخۆم  بدەم " كاتێك تۆ ئەم شتانە لەپێش چاوی منداڵەكەت دەڵێیت مانای ئەوە دەبەخشێت متمانەت بەخۆت نیە و خۆتت خۆش ناوێت و هەمان ئەم هەستە لە دڵی كچەكەتدا دروست دەكەیتەوە .

٢- زیادەڕەوی مەكە لە خۆڕازاندنەوە : كاتێك منداڵە كچەكەت دەتبینێت بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك لەبەردەم ئاوێنەدا دەوەستیت و بێ ماكیاجكردن ناچیتە دەرەوە هۆكار دەبێت بۆ ئەوەی ئەویش بیر لەوە بكاتەوە كاتێك گەورە دەبێت پێویستە وەك تۆ بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك سەرقاڵی ماكیاجكردن بێت و بێ ماكیاج نەچێتە دەرەوە .

٣- دوور بكەوەرەوە لەوەی لەپێش چاوی كچەكەت بەخراپ باسی هاوسەرەكەت بكەیت ، و شەڕ مەكە لە باوكی لە پێش چاوی  ئەو و هەوڵبدە بەسەر زمانتدا زاڵ ببیت ، ئەوكاتەی تۆ بەم شێوەیە قسە دەكەیت چیتر ئەو هەست بە دڵنیای ناكات لەسەر ژیانی و ئەو كەسەی پێی دەوترێت باوك .

٤-  لەپێش چاوی منداڵەكەت ئەوەندە ڕەخنە لە خەڵك مەگرە و وورد مەبەرەوە لەسەر شێوازی جلوبەرگ و ڕوكەشی ئەوان ، ئەوكاتەی بەم شێوەیە ڕەفتار دەكەبت ئەوە دەبیتە ئەو دایكەی تەنها شێوەی دەرەكی سەرنجت ڕادەكێشێت .

٥-  هیچكات خۆت بەراورد مەكە بە هیچ ئافرەتێكی دیكە لای ئەو ، جگە لەوەش ئەویش بەراورد مەكە بە هیچ كەسێكی دیكە منداڵێك دروست بكە متمانەی بەخۆی هەبێت .

تعليقات