محەممەد عەلی کلای لە تەمەنی 74 ساڵید کوچی دووای کرد

ژیاننامەی محەمەد عەلی کلای
محه‌مه‌د عه‌لی كلای پاڵه‌وانی جیهانیی له‌یاری بۆكسێن دوای مانه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێك له‌ نه‌خۆشخانه‌ لە تەمەنی 74 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

كازیه‌‌س مارسیلوس كلای ناسراو به‌محه‌مه‌د عه‌لی كلای ساڵی 1942 له‌ شاری لویسڤیڵ له‌ ویلایه‌تی كێنتوكی ئه‌مریكا له‌دایكبووه‌، له‌ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا به‌شداری یارییه‌كانی ئۆڵۆمپی كردووه‌ و مه‌دالیای زێڕی به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌ یارییه‌كانی ئۆڵۆمپی 1996دا شه‌ره‌فی داگیرساندنی ئاگری ئۆڵۆمپی پێدراو وه‌ك نیشانه‌یه‌ك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی مه‌دالیایه‌كی زێڕی پێبه‌خشرا.

کلای چەندین ساڵە بەهۆی نەخۆشیەوە دەناڵێنێت و نەخۆشیەکەش دوای ئەوەی پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت دەردەکەوێت کە لە جۆری (parkinson's disease)، کە بەهۆیەوە تووشی رەقبوونی ماسولکەکانی دەبێت و هێزی تێیدا نامێنێت.

به‌گوێره‌ی گاردیانی به‌ریتانی محه‌مه‌د عه‌لی كلای، ئه‌مڕۆ له‌ته‌مه‌نی 74 ساڵیدا له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌مریكا كۆچی دوایی كرد، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستییه‌وه‌ گواسترابووه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌.

محەمەد عەلی کلای تەنها بە یاریی بۆکسینگ بەناوبانگ نەبووە، لە ساڵی 1964 ئاینی خۆی گۆڕیوە بۆ ئیسلام و ناویشی لە کاسیۆس مارسیلۆسەوە کردووە بە محەمەد عەلی کلای.

كلای له‌لایه‌ن جیهانی وه‌رزشییه‌وه‌ به‌ باشترین یاریزانی مێژووی بۆكسێن ده‌ناسرێت، له‌ژیانی وه‌رزشیدا 61 یاریی بردووەته‌وه‌و ته‌نها لە 5 یارییدا شکستیهێناوەو لە هیچ یارییەکدا یەکسان نەبووە.

ده‌ستكێشه‌كانی ئه‌و یاریزانه‌ جیهانییه‌ له‌مۆزه‌خانه‌ی (سمیسۆنیان)ی به‌ناوبانگی ئه‌مریكیدا پارێزراوه‌.

محەمەد عەلی کلای لە ژیانیدا چوار جار ژیانی هاوسەری پێکهێناوە، حەوت کچ و دوو کوڕی هەیە.

لە ساڵی 1964 یەکەم هاوسەرگیری لەگەڵ خاتوونێک بووە بە ناوی سۆنگی ریگ، بەڵام بەهۆی جۆری جلوبەرگی هاوسەرەکەیەوە نەگونجاندن روودەدات و لە ساڵی 1966 جیادەبنەوە، چونکە محەمەد عەلی کلای پێیوتووە کە ئەو جلوبەرگانەی لەگەڵ ئادابەکانی ئایینی ئیسلام یەکناگرێتەوە.

لە ساڵی 1967 کلای هاوسەرگیریی دووەمی لەگەڵ بیلیندا بۆید کردووە، بیلیندا تەنها تەمەنی 17 ساڵ بووە، دواتر ناوی گۆڕیوە بۆ خەلیلە عەلی و پێنج منداڵی لە خەلیلە هەبووە.

لە سالی 1975 عەلی کلای لە خەلیلە جیابووەتەوە، دواتر ژیانی هاوسەری لەگەڵ ڤیرۆنیکا پۆرش پێکهێناوە و دوو کچی لەو هاوسەرەی هەبووە و هەردوو کچەکەی بوون بە یاریزانی بۆکسینگ.

لە ساڵی 1986 عەلی کلای کۆتا هاوسەری بە ناوی یۆلەندا بووەو کوڕێكی بووە بە ناوی ئەسعەد محەمەد کلای.
Muhammad Ali

عەلی کلای کۆتا هاوسەری بە ناوی یۆلەندا



محەمەد عەلی کلای و دوو کچەکەی


Ali poses with some of his seven daughters and two sons at his most recent birthday party in January of this year
کلای و ئەندامانی خێزانەکەی


بەگوێرەی هەواڵێکی میترۆ ئایین بەشێکی گرنگی ژیانی محەمەد عەلی کلای بوو، لە ساڵی ١٩٦٤ لە ڕێکخراوی 'Nation of Islam' وەرگیراو ناوی خۆی لە کاسیوس کلای کە بەوتەی خۆی ناوی "کۆیلایەتی" بووە، گۆڕی بۆ کاسیوس ئێکس و دواتر گۆڕی بۆ محەمەد عەلی.

لەو ماوەیەدا، محەمەد عەلی بووە هاوڕێیەکی نزیکی مالکۆلم ئێکس، کە سەرکردەیەکی موسڵمانەکان بوو لە ئەمریکا.

عەلی بەهۆی ئاینەکەیەوە، ساڵی ١٩٦٧ ڕەتیکردەوە جلوبەرگی سەربازی ئەمریکا بپۆشێت و بەشداری شەڕی ڤێتنام بکات.

عەلی لەسەر بەشداری نەکردنی لەو شەڕەدا وتی: "من بێڕێزی بە ئاینەکەم و خەڵکەکەم و خۆیشم ناکەم و نابم بە ئامرازێک بۆ ئەوەی بەکاربهێنرێم بۆ شەڕکردن دژی کەسانێک کە لەپێناو ئازادی و دادپەروەری و یەکسانیدا شەڕ دەکەن.

محەمەد عەلی دواتر و لە ساڵی ١٩٧٥-دا ڕێکخراوی 'Nation of Islam'  کە ڕێکخراوێکی ڕەگەزپەرست بوو و پێیانوابوو کە ئیسلام تەنها بۆ ڕەش پێستەکانە جێهێشت و بووە موسڵمانێکی سوننەمەزهەب و دواتر دەچێتە سەر تەریقەتی سۆفیگەری.

محەمەد عەلی کلای لە گرتەیەکی ڤیدیویدا لەگەڵ شێخ محەمەد هاشم قەبانی زانای ئاینی لوبنانی دەردەکەوێت کە پێکەوە خەریکی وتنەوەی سروودی ئایینین.

 محەمەد عەلی و شێخ محەمەد هاشم قەبانی لە گرتە ڤیدیۆیەکدا


شێخ هاشم قەبانی که بە یەکێک لە ڕابەرانی سۆفی گەری لە جیهان دادەنرێت و پەیڕەوی تەریقەتی نەقشبەندیە، باسی جیهانی سۆفیگەری بۆ کلای دەکات.

ئەوەی جێگەی سەرنجە لە گرتە ڤیدیویەکەدا کلای زۆر بە وردی گوێ بۆ قەبانی دەگرێت و لەگەڵی سرودە ئاینیەکان دەڵێتەوە.

ئەو بەردەوام بە ئازارەوە بەرگری لە ئاینەکەی دەکرد کە لە سەدەی ٢١-دا لەلایەن بەشێکی زۆری خەڵکی ڕۆژئاواوە بە ئایینی تیرۆر ناودەبرا.

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕۆژێک دوای ١١ی سێپتەمبەر، عەلی وتی: "خەڵکی دەڵێن موسڵمانان هۆکاری ئەمەن، من توڕەم لەوەی جیهان بەم شێوەیە سەیری موسڵمان بکات، ئەوان تەنها گرووپێکی ئیسلامین و موسڵمانی ڕاستەقینە نین، ئەوان تەنها گرووپێکی ڕەگەزپەرست و توندڕەون و ناوی خۆیان ناوە موسڵمان و ئەو ناوە بەکاردەهێنن بۆ کوشتنی هەزاران خەڵک".

دەشڵێت: "ئیسلام ئایینی کوشتن و توندوتیژی نییە، ئیسلام مانای ئاشتییە، ناتوانم لە ماڵەوە دانیشم و ببینم خەڵکی ڕەخنە لە ئیسلام دەگرن و بەهۆکاری کێشەکان وەسفی بکەن".

دوای هێرشە تیرۆریستییەکانی ساڵی پار لە شاری پاریس و دواتر لە کالیفۆرنیا، محەمەد عەلی کلای بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو تیایدا ڕایگەیاندبوو: "من موسڵمانم و لە ئیسلامدا هیچ شتێک نییە لەسەر کوشتنی خەڵکی لە پاریس و سان بێرناردینۆ و یان هەر شوێنێکی تر، موسڵمانی ڕاستەقینە دەزانێت ئەوانەی خۆیان بە ئیسلامی جیهادی وەسف دەکەن، دژی بنەماکانی ئەم ئاینەن".

عەلی لەو بایەننامەیەدا کە لە کەناڵی NBC نیوز بڵاویکردبوویەوە، بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پەیامێکی ئاراستەی دۆناڵد ترامپی کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمریکاش کردبو و پێی دەڵێت: "ئێمە وەکو موسڵمان پێویستە بە ئاگابێینەوە دژی ئەو کەسانەی کە ئیسلام بۆ ئەجێنداکانی خۆیان بەکاردەهێنن، موسڵمانان دەبێ بزانن ئەم کەسانە دژی ئاینەکەمانن و دەیانەوێت ئیسلام بەسەر هەموو کەسێکدا بسەپێنن".

کەسایەتییەکان چی لەسەر محەمەد عەلی کلای دەڵێن؟

*باراک ئۆباما  (سەرۆکی ئەمریکا):
محەمەد عەلی کلای، پاڵەوانەو هەر پاڵەوان دەبێت.

*دۆناڵد ترامپ (پاڵێواراوی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا):
کلای پاڵەوانێکی مەزن بوو، کەسایەتییەکی گەورەو باشمان لەدەستدا.



پێلێ (ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیلییەکان): 
محەمەد عەلی هاوڕێ و پاڵەوانی من بوو، چەندین سات و یادەوەری خۆشمان پێکەوە هەیە و پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوانماندا هەبوو، ماتەمنییەکی بێ کۆتاییە.

Pele embraces Muhammed Ali during a New York Cosmos match back in 1977




*مایک تایسن (ئەفسانەی بۆکسێن):
خودا پاڵەوانەکەی بردەوە بۆلای خۆی، بەخێرچی مەزنەکە.
Mike Tyson wrote about how 'God came for his champion' as Muhammad Ali sadly passed away



*ئەنتۆنی جۆشوا (یاریزانی بۆکسێن):
تۆ ئیلهامی جیلی داهاتوت بە چەندین شێوە داوە! میراتت هەر زیندووە.
Anthony Joshua tweeted this photograph showing similarities between himself and the inspirational Ali



*ئەمیر خان (یاریزانی بۆکسێن):
بە ئارامی بحەسێرەوە، مەزنترینی مێژوو.
Two-time champion Amir Khan shared a picture of him and Ali striking their trademark clenched fist pose


*مانی پاکیاو (یاریزانی بۆکسێن):
تکایە محەمەد عەلی لە هزر و دوعاکانتاندا بهێڵنەوە، بە یارمەتی خودا هەموو شتێک دەشێت رووبدات.
Manny Pacquiao the only eight-weight world champion posted this message on to his Twitter page




کلای لە نوێژی هەینی لە تاران، ساڵی 1993


10 بەهێزترین لێدانی محەمەد عەلی کلای لە کاتیی یارییەکانیدا:



30 - 10 - 1976 کلای بەرانبەر فیۆرمان یاریی دەکات:



س.م 

خەندان

تعليقات