ئیلومیناتی و درووستكردنی كۆمه‌نیزم (شیوعی)
(رایت)ی ئیلومیناتی ئینگلیزی ده‌ڵێت: له‌ساڵی 1829 ئیلومیناتیه‌كان له نیۆرك كۆنگره‌یه‌كیان به‌ست و تیایدا بریاردرا كه كۆمه‌ڵه‌ی ئیلحادیه‌كان و ماددیه‌كان و زۆرێك له گروپه ئاژاوه‌گێریه‌كان له خۆوه بگرن، هه‌موو له ژێر چه‌تری یه‌ك رێكخراوه، تاكه رێكخراوێكی جیهانی له‌ژێر ناوی كۆمه‌نیزم (شیوعی)، ئامانج له‌و رێكخراو و هێزه تێكده‌ره بریتیی بوو له ئاماده‌كاری ئیلومیناتیه‌كان بۆ درووستكردنی كۆمه‌ڵێك جه‌نگ و شۆرش له داهاتوودا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ریه‌كه له (كلینتۆن رۆزڤێڵت - باپیره‌ی فرانكلین رۆزڤێڵت) و (هوارس غریلی) و (چارڵز دانا) ده‌ستنیشانكران بۆ ئاماده‌كردنی پاڵپشتی دارایی بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه، وه (كارڵ ماركس) و (ئه‌نجڵز) سه‌رپه‌رشتی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌یان كرد وه‌ك سه‌ركردایه‌تی كاتێك په‌یامه‌كه‌یان (سه‌رمایه‌دار) و (به‌یانی پارتی شیوعی) یان نووسی له‌گه‌ره‌كی (سۆهۆ) له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا.
له ساڵی 1830 وایزهاوبت كۆچی دوایی كرد، زۆرێك پێیان وابوو كه له‌گه‌ڵ مردنی ئه‌و ئیلومیناتیش ده‌مرێت، بۆیه (رایت) بۆ ئه‌وه‌ی راوێژكاره رۆحانیه‌كان هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێت، وای نیشاندا كه په‌شیمان بۆته‌وه له ئیلومیناتی بۆیه گه‌رایه‌وه نێو باوه‌شی كڵێسا.
به‌م شێوه‌یه كاتێك (كارڵ ماركس) له‌ژێر چاودێری ئیلومیناتیه‌كان خه‌ریكی نووسینی (به‌یانی شیوعی) بوو، پرۆفیسۆر (كارڵ ریتر) له زانكۆی فرانكفۆڕت خه‌ریكی نووسینی بیردۆزێكی هاوشێوه‌ی شیوعیه‌ت بوو له‌ژێر چاودێری گروپێكی تری ئیلومیناتیه‌كان، هه‌موو ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه بوو كه سه‌ركردایه‌تی ئیلومیناتی بتوانێت له‌رێگای ئه‌م دوو بیردۆزه‌وه شه‌ڕ و ئاژاوه‌و دووبه‌ره‌كی نێوان گه‌لانی جیهان هه‌ڵبگیرسێنێت كه ره‌گه‌زی مرۆڤایه‌تی به‌سه‌ر دوو سه‌ربازگه‌دا دابه‌ش ببێت، دواتریش هه‌ردوو لایه‌ن پڕچه‌ك بكرێن بۆ له‌ناوبردن و وێرانكردن و سڕینه‌وه‌ی یه‌كتر.
ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌واو بوو كه (ریتر) باسی كرد، ئه‌و ئه‌ڵمانیه‌ی كه به (فریدرێك نیتچه)ی دامه‌زرێنه‌ری (نێتچیزم) وه‌صفده‌كرا، هه‌ر له‌م رووه‌وه (نیتچیزم) بووه بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی بۆ درووست بوونی (نازییه‌ت) ، ئه‌م ئایدۆلۆژیایانه رێگایه‌ك بوون كه ئیلومیناتیه‌كان توانیان به‌هۆیانه‌وه هه‌ردوو جه‌نگی جیهانی هه‌ڵبگیرسێنن.

له ساڵی 1834 ئیلومیناتیه‌كان سه‌ركرده‌ی شۆرشی ئیتاڵی (جۆسێبی مازینی) یان ده‌ستنیشانكرد تاوه‌كو ببێته به‌رێوه‌به‌ری پڕۆگرامه‌كه‌یان بۆ درووستكردنی شۆڕش له جیهاندا، ئه‌م پۆسته‌ش هه‌ر له ده‌ست مازینی ماوه تاوه‌كو له ساڵی 1872 كۆچی دوایی كرد.
سه‌رچاوه
كتێبی (أحجار على رقعة الشطرنج) له نووسینی ولیام گایی كار- 1956، وه‌رگێرانی بۆ عه‌ره‌بی (احمد علی الجابری) چاپی یه‌كه‌م (عه‌ره‌بی) 2012
كتێبی (أحجار على رقعة الشطرنج) له نووسینی ولیام گایی كار- 1956، وه‌رگێرانی بۆ عه‌ره‌بی (احمد علی الجابری) چاپی یه‌كه‌م (عه‌ره‌بی) 2012
وه‌رگێرانی بۆ كوردی (به ده‌ستكارییه‌وه)
یونس گه‌ردوونی
Comments
Post a Comment