ماسى، يه‌كێكه له‌و گيانداره ئاويانهى كه گۆشته‌كه‌ى چه‌ندين سوودى جۆراو جۆرى هه‌يه بۆ له‌شى مرۆڤ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێسكهكهى تاڕاديهك بێزاركه‌ره به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر له‌كاتى خواردنيدا زۆر ورد نه‌بيت ره‌نگه لهگهرووت گير بێت و هه‌ندێكجاريش ده‌بێته هۆى په‌يدابوونى كۆخه و خنكانى كه‌سه‌كه.
هه‌ر بۆيه له‌و كاته‌دا پێويسته رێگايه‌كى خێرا‌و ئاسان بدۆزيته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانى ئه‌و ئێسكه له گه‌رووت دهركهيت.
بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پسپۆڕانى بوارى ته‌ندروستى ئاماژه به، گيراوه‌ى
شه‌ربه‌تى زه‌يتون ده‌كه‌ن كه باش‌ترين رێگايه بۆ نه‌رم بوونه‌وه‌ى
ئێسكه‌كه و راماڵى به‌ره‌و خواره‌وه.
چۆنيه‌تى دروست كردنى شه‌ربه‌تى زه‌يتون:
-سه‌ره‌تا چه‌ند ده‌نكێك زه‌يتون بێنه، ناوكه‌كه‌ى ده‌ربهێنه.
-پاشان كوپێك ئاو بهێنه و زهيتونهكهى تێكه.
-بۆ ماوه‌يه‌ك بيخه‌ره سه‌ر ئاگر، تا ئه‌و كاته‌ى ئاوه‌كه گه‌رم ده‌بێت.
-دواتر به كه‌وچكێك تێكيده، وه‌رده و ورده ورده بيخۆره‌وه.
به‌مجۆره پاش چه‌ند خوله‌كێك ده‌بينى، ئێسكه‌كه نه‌رم بووه و له گه‌رووت چووته خواره‌وه.
K24- هه‌ولێر
Comments
Post a Comment