نهێنیەکانی هێمای چاو

هێمای چاو کە دەردەکەوێت له لووتکەی سەر سێگۆشەیەکی لەبان مۆری گەورەی وڵاتە یەکگرتوەکان وە لەسەر دراوی
کاغەزی ئەمەریکا.


مایکڵ بینسۆن نووسەری مەزن:
لە کتێبەکەی بەناوی (لەناو کۆمەڵە نهێنیەکان)
دەڵێت:
هێمای چاو کە دەردەکەوێت له لووتکەی سەر سێگۆشەیەکی لەبان مۆری گەورەی وڵاتە یەکگرتوەکان وە لەسەر دراوی کاغەزی ئەمەریکا،
وە ئەو وشانەی نووسراوە،ئاماژەیە بەسەر دەستبەسەراگرتنی ماسۆنی بەسەر زۆربەی ئەمەریکا وە دەیانەوێ دەست بەسەر جیهان بگرن.
وە چاوەکەی سەر هەڕەم درووشمە له درووشمەکانی ماسۆنی،لەبان چاوەکە نووسراوە (annuit coeptis) واتە گەورەی سەرکەوتوو یان میسری گەورە له زمانی فەڕەنسیش واتە قیبتی گەورە.
لەژێر هەڕەمەکەشدا ڕاستەوخۆ نووسراوە
(Novus ordo seclorum) واتە یاسای جیهانی نوێ لە ژێریشەوە نووسراوە (th great seal) واتە مۆری گەورە،وە لە ژێر هەڕەمەکەش نوسراوە بەلاتینی (MPCCLXXV) واتە یەکی ئایاری ۱۷۷٦ کە یەکگرتنی نورانی و ماسۆنیە لەو کاتەی نورانیەکان لە باڤاریا ڕسواکران،
هەڕەمیش بەمانای قەڵایەک بۆ نهێنی پاراستنی شاراوەی پیس بەکاریانهێناوە.
ئەمەش قسەکانی ئەم نووسەرەبوو.....




تعليقات