قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكیه‌كانی ئیلومیناتی له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی باڤاریا

كاتێك فه‌ره‌نساو ئینگلته‌را له‌ سالانی 1789 گه‌وره‌ترین هێزبوون له‌ جیهاندا، وایزهاوبت گروپی ئیلومیناتیه‌كانی راسپارد كه‌ شۆرش و جه‌نگ و ئاژاوه‌ هه‌ڵبگیرسێنن له‌ پێناو كۆتاییهاتن به‌ ئیمپراتۆریه‌تی به‌ریتانی و فه‌ره‌نسی، نووسه‌ری ئه‌ڵمانی (سفاك) ئه‌م ده‌ستنووسه‌ی وایزهاوبتی به‌شێوه‌ی كتێب نووسیوه‌ته‌وه‌ له‌ژێرناوی (تاكه‌ ده‌ستنووسه‌ ره‌سه‌نه‌كان - المخطوطات الأصلية الوحيدة).
له‌ساڵی 1784 وێنه‌یه‌ك له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی وایزهاوبت نێردرا بۆ ئیلومیناتیه‌كان، ئه‌وانه‌ی كه‌ په‌یمانیان به‌ وایزهاوبت دابوو كه‌ شۆرشێكی گه‌وره‌ی بۆ رێكبخه‌ن له‌ فه‌ره‌نسا به‌لام رووداوێك به‌سه‌ر هه‌ڵگری نامه‌كه‌دا هات، له‌وكاته‌ی كه‌ هه‌ڵگری نامه‌كه‌ له‌ رێگای نێوان فرانكفۆرت بۆ پاریس به‌ (راتسبۆن) تێپه‌رده‌بوو، له‌رێگادا كه‌وته‌ خواره‌وه‌و گیانی له‌ده‌ست دا، كاتێكیش لاشه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه‌و پیاوانی ئاسایش پشكنینیان بۆ لاشه‌كه‌ی ئه‌نجام دا ئه‌وا به‌ڵگه‌نامه‌كانیان كه‌وته‌ ده‌ست.
دواتر حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا به‌ فه‌رمی به‌ڵگه‌نامه‌كانی نارد بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌ حكوومه‌تی باڤاریا، دووای لێكۆڵینه‌وه‌ی حكومه‌تی باڤاریا له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كان فرمانی بۆ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌ركرد كه‌ ده‌ست به‌سه‌ر (مه‌حفه‌لی مه‌زنی رۆژهه‌لات - محفل الشرق الأعظم) دا بگرن، هه‌روه‌ها ده‌ستكرا به‌ گه‌ران و پشكنینی زۆرێك له‌ ماڵی هاوپیشه‌كانی وایزهاوبت، له‌نێوانیاندا كۆشكی (بارۆن باسۆس) له‌ (سه‌نده‌رس دۆرف).
له‌نێو ئه‌و پشكنین و لێكۆڵینه‌وانه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی حكومه‌تی باڤاریا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ده‌یان به‌ڵگه‌نامه‌ی تر، ئه‌وه‌ روونبووه‌وه‌ كه‌ ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی له‌ فه‌ره‌نسا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا كۆپی یه‌كی ئۆرجیناڵی كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌ بوو كه‌ كه‌نیسه‌ی شه‌یتانی له‌وكاته‌دا دایرشتبوو له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئیلومیناتیه‌كان.
به‌م شێوه‌یه‌ حكومه‌تی باڤاریا له‌ ساڵی 1785 بریاری داخستنی (مه‌حفه‌لی مه‌زنی رۆژهه‌لات - محفل الشرق الأعظم)ی ده‌ركرد، وه‌ به‌ فه‌رمی ئیلومیناتیه‌كانی له‌ده‌روه‌ی یاسا له‌قه‌ڵه‌م دا، وه‌ له‌ ساڵی 1786 ده‌سه‌ڵاتدارانی حكوومه‌تی باڤاریا به‌ فه‌رمی وورده‌كارییه‌كانی ئه‌و پلانگێرییه‌یان بلاوكرده‌وه‌ بشێوه‌ی كتێبێك له‌ژێرناونیشانی (كتێبی ئۆرجیناڵی سیسته‌م و مه‌زهه‌بی ئیلومیناتیه‌كان)، كۆپیه‌كی ئه‌و كتێبه‌یان نارد بۆ گه‌وره‌پیاوانی ده‌وڵه‌ت و كه‌نیسه‌، به‌لام ده‌سترۆیشتوویی ئیلومیناتیه‌كان له‌نێو جومگه‌كانی ده‌سه‌لات وایكرد كه‌ گرنگی به‌و كتێبه‌ نه‌درێت.
له‌و كاته‌وه‌ چالاكی ئیلومیناتیه‌كان بوو به‌ نهێنی و وایزهاوبت فرمانی ده‌ركرد بۆ ئیلومیناتیه‌كان كه‌ دزه‌ بكه‌نه‌ نێو ریزی مه‌حفه‌له‌كانی (كۆمه‌ڵه‌ی ماسۆنی شین)، وه‌ هه‌وڵبده‌ن كه‌ كۆمه‌ڵه‌ی نهێنی له‌نێو دڵی رێكخراوه‌ نهێنیه‌كان درووست بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌
كتێبی (أحجار على رقعة الشطرنج) له‌ نووسینی ولیام گایی كار- 1956، وه‌رگێرانی بۆ عه‌ره‌بی (احمد علی الجابری) چاپی یه‌كه‌م (عه‌ره‌بی) 2012
لاپه‌ره‌ 11 تاوه‌كو 14
وه‌رگێرانی بۆ كوردی (به‌ ده‌ستكارییه‌وه‌)
یونس گه‌ردوونی
ئه‌دمنی گشتی په‌یج

Comments