“”ئەو پەنابەرانەی سویدیان بنیاتنا””

لە سیمینارێکدا نووسەری سوید ئاندێرش یونسۆن لەڕوانگەی کتێبەکەیەوە باسی لەگرنگی پەنابەران بۆ گەشەپێکردنی سوید کرد.


ئاندێرش یونسۆن نووسەری سویدیی. وێنە: شاهۆ موانی FOTO: ئاندێرش یونسۆن نووسەری سویدیی. وێنە: شاهۆ موانی
ئاندێرش یونسۆن نووسەری سویدیی. وێنە: شاهۆ موانی FOTO: ئاندێرش یونسۆن نووسەری سویدیی. وێنە: شاهۆ موانی
نووسەری سویدی ئاندێرش یۆنسۆن لەدواین کتێبیدا کە لەژێر ناوی “ئەو پەنابەرانەی سویدیان بنیاتنا” بەسویدیی  ” Invandrarna som byggde Sverige” جەخت لەسەر گرنگی پەنابەران دەکاتەوە کە جێ پەنجەیان لەگەشەپێکردنی ئابووری کۆمەڵگەی سویددا هەر لە ساڵانی ١٦٠٠ و چەرخی ناوەڕاستەوە هەتاوەکو ئەمڕۆ دیارە.
لە سیمنارەکەیدا یۆنسۆن باسی لەو کۆمپانیا گەورانەی ئەمڕۆ لەسویددا بوونیان هەیە و لە جیهانیشدا وەک کۆمپانیای سویدیی ناسراون، بەڵام ئەو کۆمپانیانە هەر لەسەرتاوە لەلایەن ئەو پەنابەرانەی کە ڕوویان لەسوید کردەووە دامەزرێندراون. بۆنمونە کۆمپانیانکانی فێلیکس، فیندووس، مارابوو، کلۆوتا، مازێتی و زۆیگا کە ئەمانە چەند کۆمپانیایەکی دیاری خواردن و شوکلادن و قاوەن. هاوکات لەڕووی دنیای ڕاگەیاندنەوە گۆڤارەکانی ئەمیلیا و ئالێرش و ڕۆژنامەی ئێكسپرێسێن لەلایەن پەنابەرانەوە دامەزراون.
ئاندێرش یونسۆن ئاماژە بەوە دەکات کە بۆچی پەنابەران بۆ کۆمەڵگەی سوید گرنگ بوون و دەڵێت.  
   – پەنابەران لە سێ ڕوانگەوە گرنگ بوون بۆ گەشە سەندنی سوید بۆنمونە ئەوان ئەزموونێکیان هەبوو کە ئێمە نەمان بوو، ئەوان تۆڕێکی پەیوەندی باشیان لەگەڵ وڵاتانی دەرەوەدا هەبووە کە ئەو پەیوەندیانە لەبواری بازرگانی ، کولتوورو توێژینەوەدا گرنگی زۆریان هەبووە. بەڵام بابەتێکی دیەکە کەپەنابەران لەگەڵ خۆیاندا هێناوە ئەویش داهێنانە، جێگەی باسە ئەو کەسانەی کە لەوڵاتانی خۆیان زۆر دوور دەکەونەوە زیاتر داهێنەرن لەوانەی هەموو ژیانیان لەو جێگەی تێیدا ژیانی تێدا دەبەن سەر دەمێننەوە.
 ئاندێرش یۆنسۆن ئاماژەی بەو ململانێ و کێشانەی کە ڕووبەڕووی پەنابەران لەمێژووی سویددا بووەنەتەوە کردوو، تیشکی خستەسەر ئەوەی کە لەمێژوودا ئەو لایەن و کەسانەی زۆرترین کێشەیان بۆ پەنابەران هێناوەتە ئاراوە یان کێشەیان لەگەڵیاندا هەبووە پەیوەندی بەپرسی نەتەوەی یان دینی نەبووە یان پەیوەندی بەوە نەبووە کە پەنابەران لەسویدییەکان خراپترن، بەڵکو ئەو لایەن و کەسانە بەردەوام لەوە ئاگاداربوون کە پەنابەران لەسویدییەکان باشتر بوون  پەیوەندی بەململانێ بازرگانی و پیشەوە هەبووە. بۆنمونە ئەو کەسانەی کە کاری دەستیان لەچەندین بواری جیاجیادا هەبووە هەمیش لەوە ترساون کە پیشەکەیان لەدەست بچێت. لەبەر ئەوەی پەباران لە پیشەکەدا باشتر کارەکەیان جێبەجێ کردووەو  لێهاتوو بوون و لەرووی ئابووریشەوە هەرزانتر کەوتووە. یان ئەرکی ئەفسەری کە پەنابەران تیادا زیرەک و لێهاتووبوون توانیوانە ئەو ئەرکانە بەباشی بەڕێوەبەرن.
  ئاندێرش یونسۆن ئاماژەی بەوەکرد کە ئەم پرسە ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو کەسانەی کێشەیان لەگەڵ پەنابەرانەدا هەبووە لەوانە پێکهاتوون کە بەرژەوەندی تاکە کەسییان هەبووە نەوەک کێشەکان پەیوەندی بەنەتەوەییەوە هەبێت.
 هاوکات یونسۆن ئاماژەی بەوەشکرد کە بەرداوەم لەیەنە پەیوەندیدارەکان جەختیان لەسەر گرنگی پەنابەران لەکۆمەڵگەدا کردۆتەوە. هاوکات نمونەیەکی دێرینی لەسەر ئەم بابەتەی بۆ هێنایەنوەو وتی.
   –  یەکێتی موسیکژەنانی سوید کە سەد ساڵ بەرلەئێستا دامەزرن و هۆکاری دامەزراندنی ئەم یەکێتییە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ڕێگری لەخاوەن چێشتخانەوە هۆتێلەکان بکات لەبەر ئەوەی ماف بەئۆرکێستی پەنابەران نەدەن مۆسیکژەنین لەو جێگایانەدا ئەنجام بدەن. ئەمەش بەرژەوەندییەکی تاک لایەنەیە کە موسیکژەنە سویدییەکان لەبەرامبەر پەنابەران گریتیانە بەر و ئەو بازاڕەیان بۆ خۆیان هێشتەوە.
جێگەی باسە لەشەش مانگی دوایدا نزیکەی ١٦٠ هەزار کۆچبەر ڕوویان لەسوید کردووە. منیشی لە ئاندێرش یۆنسۆنم پرسی ئایا گرنگی ئەو پەنابەرو کۆچبەرانەی ئەمڕۆ بۆ سوید هاتوون چێ دەبێت. لەوڵامدا ئاندێرش یونسۆن وتی.
  –  وەک ئێستادا دەبینین ڕێژەیەکی ئێجگار زۆر کۆچبەر ڕوویان لەسوید کردووە کە لەڕاستیدا ناکرێت بەراوردی لەگەڵ مێژووی پێشوودا بکەین، بەڵام ئەگەر لەڕوانگەی ئەو ئاستە ئاسایاییە ساڵانی ڕابردووەوە بڕیار بدەیەن ئاوا لەڕاستیدا ئەو ڕێژەی پەنابەرە بۆ کۆمەڵگەی سوید پێویستە. هاوکات ئەمڕۆ لەسویدا ڕێژەی گەنج زۆر کەمترە لە بەساڵاچوو یان پیر.  لەبەر ئەوە ئەو پەنابەرانە لەبوارەکانی تەندروستی، گەشت و گوزار و گوستنەوەدا زۆر پێویستن. هەروەها ئەوە لەبیرنەکەین کە ئەم پەنابەرانە داهێنانی نوێ لەبازرگانیدا دێننە ئاراوەو ئەزموونی زیاتر پێشکەش دەکەن و لەگەڵ ئەوشدا پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا بتەوەتر دەکەن. ڕاستە ئێستا فشارێکی زۆری کۆچبەر لەسەر سویدە ئەگەر بۆ مەودایەکی کورت بیربکەینەوە، بەڵام لە ڕوانگەی داهاتووەوە بۆ نمونە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بیربکەینەوەن لە ١٠ ساڵی داهاتوو دەبینین کە ئەو پەنابەرانە لەچەندین ڕوانگەوە باشەوە کۆمەڵگەی سویدیان بەرەو پێشەووە بردووە
http://sverigesradio.se/

تعليقات