سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی

هۆنراوەی گۆرانی و مەقامەکانی مامۆستای گەورە ( سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی ) ناسراو بە { سەید عەسکەر }
ئەمەش تەواوی هۆنراوەکانە بە دەزگای مەقامەکانەوە.

 
سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی
سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی

{مەقامی هۆمایۆن}
شەرای جەهەنەم سەفەرم وەردەن 
سەختی گۆڕ ئەفشار ماجەرای مەردەن
سوئل و جەواب نەکیر و مونکەر
نیشاندان وەمن مەحبوب دلبەر 
بەقەد گۆنای ڕێم سووچیام وەنار
جەشوشەی دەوران تەڵخی ڕۆژگار
پەرمای خێر و شەڕ تەرازوو میزان
بە دیدەی وێم دیم نەدەور جەهان 

{مەقامی سێگا}
سەدای زیل و بەم، زەنگ دڵ دەکا مات
ماچی زەوارەن بار کەردەن بسات 
هەر وەک پێش ئاهەنگ سەرقافڵەی عەجەم 
سەحەر نە سەحرای نەجەف مبۆ جەم 

{مەقامی دەشتی}
عەزیزا دڵ برینداری جەفاتم 
تەمادار مەرهەمی عەهد و وەفاتم 
ئەگەر بشمکوژی هەقت بەدەستە 
بە غەیرەز خۆت بەلای کێ بەم شکاتم ؟
ئەگەر کردومە تەقسیر و گوناهێ 
هەزار تەوبە تا ڕۆژی مەماتم 
لەمن عاجز مەبە ئیتر بەقوربان 
خۆشە ئەر بمکوژی، ئەر کەی خەڵاتم 

{مەقامی بەیاتی تورک} 
زەردی ئێمە و ئەو زەردی خەزان 
یاران هەردوو ڕەنگ وەک یەک مەزانان
ڕامەن خۆ هەردوو یەکسان ڕەنگ زەردین 
زەعرەفانی ئەرز خەرکاو دەردین 
بەڵام تەوفیر هەن جەبینای کار دا
جە تەئسیر دەرد ئەسڵ نازار دا
زەردی ئەو سەردی هەوای پاییزەن 
زەردی من سەردی مەیل ئازیزەن 

{مەقامی حیجاز} 
تولووع و غرووب سوب ئێوارانەن 
مەعاش و سەبات دەردە دارانەن 
ئەی پەشێوی هۆش ئەی شێربایی فام 
ئەی ئەقڵ عەبەس ئەی خەیاڵ خام 
من وانم ئەڵبەت تەمامت کەردەن 
گیان رسنگارم جە دمای سەردەن 

{مەقامی شوشتەری}
شادی گەر خەم چۆن نەبۆ وە باد 
خەم چۆن وەیاگەی شادی نەبۆ شاد 
ئازیز وە مەیل من تەڵەب کەردەن 
من دەرد دووری ئەواناء بەردەن 
دڵ جۆش نەیۆ؟ گیان چۆن نەتاوۆ ؟ 
لیل ئینتیزار بۆ، مەجنون نەیاوۆ ! 

{مەقامی ئەسفەهان}
واتم سا ئەڵبەت تەمان کەردەن 
گیان ڕستگارم جەدمای مەردەن 
چێش دمای مەرگیش بەند بەدبەختان 
گیان هەر نە ئازار دەرد سەختان 

بەستەکان 
{یار غەزاڵ} 
هۆرێزە سوبحەن دڵ ناوە خاوەن 
شنۆی پەی کارەن گۆشەی سەراوەن 
چ خاس خاس شینۆ نە ئێواراندا
سەوزە وە ڕووی خاک جەرگەی یاراندا 
قوربان ئەو وەختەی منت ئەسیر کرد 
کردەوەی خۆت بوو کەی تۆم مەجبوور کرد ؟
غەزاڵ چێشم کرد دڵت لێم ڕێشەن 
خۆت ساحێب نێشەی تەقسیر من چێشەن 

{هەی نابێ نابێ} 
لە بیرت مەیۆ شەوەکەی سەرجۆ 
عەزیەت کەردەن من مەکە و لاوەی تۆ 
هەی داد هەی بێداد دەردم تاو تاوە
تاوێ لەرزم هەس تاوێکم یاوە 
گیان وەڵەب یاوا پەی یابۆس یات 
بە یۆ یا نەیۆ تۆ چێشەن سەڵات 
زەتنەی تۆ چێشەن منیش بەو تەورە 
ئەر مەیلەن مەیلە ئەر جەورەن جەورە 

{غەمگین و دڵ پەشێوم} 
غەمگین و دڵ پەشێوم بڕوانە باری لێوم 
حەیرانی خاڵی لێوم جەرگم سووتاوە وەک قاوە 
هەردوو ئەبرۆی خوێن ڕێژت بون بە جەلاوی گیانم 
بە فتوای چاوی مەستت قەتڵم واجب کراوە 
پایزی سەردی گیان زەردی کردە سەری من 
زمستانی فیراقت پێچیدە بە سەری من 
بۆ تۆ شێت و شەیدا بووم بۆ تۆ دەیری و ڕسوا بووم 
بۆ تۆ زەنگی زەریا بووم بۆچی تۆ ڕەحمت نەماوە 
لەسەر تاقی دوو ئەبرۆت مەیلی زوڵفان دەمکێشێ 
بۆچ دەمکوژی خۆ قوربان پردی سیڕات نەپساوە 
لە دەردی بێ دەرمانی کەوتومە سەرگەردانی 
بۆچ دەمکوژی ماڵوێران جەرگم بۆچی بڕاوە
لە بۆ هیجری دووری دۆست جەرگ و ڕۆحم نەماوە 
چیبکەم لە دووری دۆستم هۆش و فکرم نەماوە 

{لەنجە} 
شەوەکەی وەسڵت هەر لە بیرمەن 
جووتە باڵەکەت گەردن گیرمەن 
هەر وەک بازو بەند بتکەم وە باڵم 
هەر ئێژم دووری هەرەس وە ماڵم 
هەی داد هەی بێداد دەردم تاو تاوە 
ساتێ لەرزم هەس ساتێکم یاوە 
هەی داد هەی بێداد دەردم کاریە 
دەوای دەردەکەم نادیاریە 
شەوان مەخەفتم وە تاسەتەوە 
بۆ مەنیام وە بۆی هەناسەتەوە 

{کراس کورتێ} 
ماڵی بابت سەر بە ژێر بێ 
ئیزرایل بە ماڵی فێر بێ 
کێ تۆی ڕەنجاند خوداگیر بێ 
کراس کورتێ چیت لێ کردم 
هەرچەن ئەکەم فکر و ئەندێش
تەوەلا بووم لە قەوم و خوێش 
لە دووی باڵات بوم بە دەروێش 
کراس کورتێ چیت لێ کردم 
ماڵی وێران کردم چاوت 
میوانم بۆ زوڵفی خاوت 
ئەمنی هەژار کەوتمە داوت 
کراس کورتەی کورتە باڵا 
مەمکت دوو میم و کافێکە 
لە باڵای سینە سافێکە 
هەر ماچێکت تەوافێکە 
قوربانتبم ئەی بای شەوێ 
خەو بێ لە چاوم ناکەوێ 
دڵ مەجنونە لەیلای دەوێ 
باڵا کورتێ چیت لێ کردم 
باڵا کورتێ دینت بردم 
بۆچ وات لێم کرد بیت بە پردم 

{دڵ نەخۆشی دەردە} 
دڵ نەخۆشی دەردی هیجرە جانی جانانم وەرە 
لەت لەتە جەرگی خووناوە ماهی تابانم وەرە 
عیللەتی دەردی شیفاکەم وا بە لێوی شەکەرت 
مایەی ژین و حەیات و دەردی دەرمانم وەرە 
گەر بزانیت چەن پەشێوە حاڵەکەم بۆ دیدەنت 
سەد ئەوەندەی زوڵفەکانت دڵ پەرێشانم وەرە 

{ڕۆژی جەژنە} 
ئەی ڕەفیقانی تەریقەت دەردی ئیشقم چارەکەن 
یان بەجارێ بمکوژن جەرگم بە خەنجەر پارەکەن 
بۆچ ئەمن سوچم چیە ئەی سەروی بوستانی ئیرەم 
بێ قەباحەت لێم زویریت چاکە ئینسافت ببێ 
ڕۆژی جەژنە چاوەکانم مەوسمی ئازادیە 
بۆ بەڵا گەردانی باڵات قۆچی قوربانم وەرە 
سەد حەکیم هات و عیلاجی ئەم برینەی قەت نەکرد 
تۆ عیلاجی زەخمەکەم کە زوو بە لوقمانم وەرە 
چاوەکەم بۆ ڕووی فیراقت دڵ دەناڵێ وەک ڕووباب 
بۆ دوو ئەبرۆی میسلی تاقت بەندی جەرگم بوو کەباب 
هەرکەسێ هات و وتی من عاشقم بڕوا مەکە 
تا لەسەر گۆنای نیشانەی زەخمی مارانگاز نەبێ 
من کە سووتانم نەدیوە مەنعی گریانم مەکە 
عاشقی ڕووتم بەقوربان تیرە بارانم مەکە 
سەد حەکیم هات و عیلاجی ئەم برینەی قەت نەکرد 
تۆ عیلاجی زەخمەکەم کە زوو بە لوقمانم وەرە 
چاوەکەم ئەمڕۆ لە گوڵشەن گوڵ بەعیشەوە خۆی نواند
نەک نمەک گیربم بە چاوی تۆ قەسەم هیچ نەمدواند 
لێی گەڕێ با بمکوژێ قوربانی پەیکانی دەبم


رۆژی جەژنە – تاهیربەگی جاف
ئەی ڕەفیقانی تەریقەت دەردی ئیشقم چارەکەن 
یان بەجارێ بمکوژن جەرگم بە خەنجەر پارەکەن 

بۆچ ئەمن سوچم چیە ئەی سەروی بوستانی ئیرەم 
بێ قەباحەت لێم زویریت چاکە ئینسافت ببێ 

رۆژی جەژنە چاوەکانم موسمی ئازادیە 
بۆ بەڵا گەردانی باڵات قۆچی قوربانم وەرە 

سەد حەکیم هات و عیلاجی ئەم برینەی قەت نەکرد 
تۆ عیلاجی ده رده کەم کە زوو بە لوقمانم وەرە 

چاوەکەم بۆ ڕووی فیراقت دڵ دەناڵێ وەک ڕووباب 
بۆ دوو ئەبرۆی میسلی تاقت بەندی جەرگم بوو کەباب 

هەرکەسێ هات و وتی من عاشقم بڕوا مەکە 
تا لەسەر گۆنای نیشانەی زەخمی مارانگاز نەبێ 

من کە سووتانم نەدیوە مەنعی گریانم مەکە 
عاشقی ڕووتم بەقوربان تیرە بارانم مەکە 

سەد حەکیم هات و عیلاجی ئەم برینەی قەت نەکرد 
تۆ عیلاجی زەخمەکەم کە زوو بە لوقمانم وەرە

(چاوەکەم ئەمڕۆ لە گوڵشەن گوڵ بەعیشەوە خۆی نواند
نەک نمەک گیربم بە چاوی تۆ قەسەم هیچ نەمدواند )١-

لێی گەڕێ با بمکوژێ قوربانی پەیکانی ده بم

سڵاو هاوڕێیان مافی ئەم بابەتە پارێزراوە لە لایەن ماڵپەڕی کوردزانستەوە.

No comments:

Post a Comment