چیرۆكی ئه‌و پیاوه‌ی وێنه‌كه‌ له‌سه‌ر 10 هه‌زار دیناری بوو

ڕه‌نگه‌ ملیۆنان كه‌س له‌ به‌كارهێنه‌رانی كامێرا نه‌زانن كه‌ ناوی ئه‌و ئامێره‌ له‌ وشه‌ی (قمره‌)ی عه‌ره‌بییه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌، هۆكاری ئه‌و ناونانه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م كه‌س كامێرا دروست كردووه‌ عه‌ره‌ب بووه‌.


حه‌سنی‌ كوڕی هه‌یسه‌م ئه‌و زانا عێراقییه‌یه‌، كه‌ هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كونێكی له‌ ژورێكی تاریكدا به‌كارهێناوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر بینین و ڕوناكی، هه‌ر بۆیه‌ ڕێكخراوی یونسكۆ یادی ئه‌م زانایه‌ ده‌كاته‌وه‌ و له‌ كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕوناكی ته‌كنه‌لۆژیای بینین ڕێزی لێده‌نێت كه‌ له‌ له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا كاره‌كانی به‌ڕێوه‌ چوو.
ئه‌م زانایه‌ ناوی ڕاسته‌قینه‌ی، حه‌سه‌ن ئه‌بو عه‌لی كوڕی حسێنه‌ و له‌ساڵی 965 زاینی له‌ شاری به‌سره‌ له‌دایك بووه‌ به‌ كوڕی هه‌یسه‌م ناسراوه‌، به‌هۆی ئه‌و كونیله‌یه‌ی له‌ ژوری تاری توێژینه‌وه‌كانیدا دروستی كردووه‌ ڕێگا خۆشكه‌ر بووه‌ بۆ دروستكردنی كامێرا.
كوڕی هه‌یسه‌م وێنه‌كه‌ی له‌سه‌ر دراوی 10 هه‌زاری عێراقی بو به‌ڵام له‌چاپی نوێی دراوه‌كه‌دا وێنه‌كه‌ی لابراوه‌، هه‌روه‌ها هه‌سارۆكه‌یه‌كیش به‌ناوی ئه‌وه‌وه‌ ناونراوه‌ كه‌ 16 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن زانای سویسری ستیڤانۆ سپۆزیتیه‌وه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌م زانایه‌ شاره‌زای له‌ بابه‌ته‌كانی (ئه‌ندازیاری، فه‌لسه‌فه‌، فه‌له‌ك، فیزیا، زانستی ئاینی، ده‌رونی، میوزیك)دا هه‌بووه‌، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م كه‌س بووه‌ كه‌ توێكاری بۆ چاو كردووه‌ ئه‌ركی سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی دیاری كردووه‌.
كوڕی هه‌یسه‌م ساڵی 1040 له‌ قاهیره‌ كۆچی دوایی كردووه‌ و له‌ماوه‌ی 75 ساڵی ته‌مه‌نیدا فێری چه‌ندین زمانی جیاوازی جیهان بووه‌ زیاتر له‌ 37 كتێبی له‌دوای خۆی جێهێشتووه‌.

IT4All's photo.
IT4All's photo.
IT4All's photo.
IT4All's photo.
IT4All added 4 new photos.
بۆ مولحیدەکان … نمەك بتان گرێ بە کامێرەی موسڵمانان ووێنە دەگرن..
٢٠ مانگ گەورەترین پێشانگایی نێودەوڵەتی ساڵانە بۆ روناکی و تەکنەلۆژیایی بینین لە پاریس پایتەختی فەرەنسا کرایەوە کە یونسکۆ هەڵدەستێت بە کردنەوەی ئەم پێشانگاییە..
لە دەست پێکی پێشانگاکەدا باسی ئیبن هەیسەم کرا .. کە یەکەم کەس بووە.. کامێرایی دۆزییەوە ئەویش زانایەکی موسڵمان بووە بەناوی حەسەنی کوڕی عەلی کوڕی حەسەنی کوڕی عەلی کوڕی هەیسەم .. کە لەساڵی ٩٦٥ زاینی لە شاری بەسرە لە باشوری عێراق لەدایك بووە.
لە پێشانگەکەدا باس لەوە کرا کە کەم کەس هەیە بزانێت.. ووشەی کامێرا چییەو لە کوێوە سەرچاوە گرتووە، ئەو ووشەی کە کە ملیارەها خەڵکی لەسەر زەویدا بەکاری دێنێت، لە ووشەی ” القمرة” عەرەبییەوە هاتوە کە واتا ژووری تاریك و لە زمانی لاتینو رۆژئاوادا ووشەی قامیرا یان بەکار هێناوە بۆی تا بووە بە کامێرای ئێستا .
لە پێشنگاکەدا باس لە چۆنیەتی داهێنانی کارەکەی ئیبنو هەیسەم کراو کە مرۆڤایەتی بە گشتی سودی لیوەرگرتوە ، لەهەمان کاتدا باس لە کارە پزیشکیەکانی کرا ، یەکێك بووە لە زاناو پزیشکە ناوازەکانی چاو.. یەکەم کەسیش بووە کە توانیویەتی شیتەڵ چاو بکات بە ووێنە بیکێشێت.. داوای ئەو زانای بەناوبانگ ئەبو قاسمی زەهراوی پەرەی پیداو ٧٠٠ ساڵ یەکەم سەرچاوە بوو لە هەموو جیهاندا.
حەسەنی کوڕی هەیسەم لە بوارەکانی فەلسەفەو هەندەسەو موسیقاو فیزیا و ئەندازی و ئەستێرەناسی و دەرون ناسی و کاری کردوە..
داهێنانیشی لە هەموو بوارەندا هەیە .. نمونەی نۆطی موسقی زۆری نوسیەوە لەوانە نوطی رۆحی ئاژەڵەکانو خێرایی رۆشتنی حوشتر و کە چۆن دەتوانیت بە مۆسیقا کەم زیادی بکەیت ..
لە جیهانی ناسادا .. ئەستێرەیەك بەناوی ئیبنو هەیسەمەوە ناونراوە، کە ١٦ ساڵ لەمەوبەر دۆزراوەتەوە لە لایەن زانای سویسری (ئیستیڤانو سپوزیتی)
یەکەم کەس بووم کە توانی داهێنان بکات لە دابەشکردنی ئاوی نیل بۆ کشتوکاڵ، لەسەردەمی “قائیم بیئەمری للاهی” فاطیمیەکان ، بانگ کرا بۆ قاهیرە ئەوکارە بکات ، بەڵام کاتی کەمیان دایە ئەویش وازی لێهێناو نەیکرد، ووتی کاتەکە بەشم ناکات ، لە سەدەی ڕابوردا جەمال عەبدولناصری عەلمانی لەسەر هەمان پرۆژەی ئەوی دریژ کردوە بەنداوەکەی لە هەمان جێگاو شوێنی حەسەنی کوڕی عەلی هەیسەم دروستکردوە ، کە یەکێکە لە بەنداوە جیهانیەکان.
ئەم زانا بەرێزە لە دوای خۆی ٢٣٧ کتێبی جێهێشتوە لە بوارەکانی زانستی سەردەمدا کە سەرچاوەی سەرەکی بوون بۆ ژیانی مرۆڤایەتی، تەنها لە زانستی بیرکاری و بینین دا ٣٧ کتێبی نوسییوە.
 سەرچاو: ك ن ن چ

No comments:

Post a Comment