Skip to main content

سمت-سمتۆڵ لەخەودا چ واتایەک دەگەینێت؟

سمت-سمتۆڵ لەخەودا چ واتایەک دەگەینێت؟
خەوننامەی کوردی، بەشی (سە) سمت-سمتۆڵ:
ئیبن سیرین دەڵێ: سمتی لای ڕاست، نیشانەی کوڕە و سمتی لای چەپ نیشانەی کچە.
ئەگەر بینی سمتی خڕ و پڕ و پتەوە، واتە بارودۆخی منداڵەکەی باش و تەندروستە.
ئەگەر بینی سمتی چەق و بچووکە، ئەوا لێکدانەوەکەی بەپێچەوانەوەیە.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێت: ئەگەر لەخەویدا دیتی سمتی شکا، واتە منداڵەکەی دەمرێت.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی سمتۆڵ لەخەودا، چوار واتای هەیە:
یەکەم: منداڵ. دووەم: بژێوی ژیان. سێیەم: باخ و باخات. چوارەم: چاکەی خزمان.

Comments