Skip to main content

سپێدەی بەرەبەیان چ لێکدانەوەیەکی هەیە لەخەودا؟

سپێدەی بەرەبەیان چ لێکدانەوەیەکی هەیە لەخەودا؟
خەوننامەی کوردی، بەشی (سە)؛ سپێدە:
ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر بینی سپێدەی بەرەبەیان هەڵهات و دونیا ڕووناک بوویەوە، واتە خەڵکی ئەو ناوچەیە پارێزراو دەبن.
ئەگەر بینی دوای ڕووناکی، دونیا تاریک بوو، لێکدانەوەکەی بە پێچەوانەوەیە.
جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر بینی سپێدە سەریهەڵدا و ڕەنگی سوور بوو، نیشانەی ئەوەیە لەو ناوچەیە، خوێن ڕشتن زۆر دەبێت.
ئەگەر ڕەنگی زەرد بوو، نیشانەی نەخۆشییە.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی سپێدەی دەم بەیان، نیشانەی هێز و پێزی خەڵكی ئەو ناوچەیەیە.

Comments