لە گوندی سنووریی «سیاناو»ی سەر بە شاری مەریوان، بە درۆنی خۆکوژ و ئاڕپیجی هێرش کراوەتە سەر تیپی ٣٢٨ی ڕژێمی ئێران:
بە درۆنی خۆکوژ و ئاڕپیجی هێرش کراوەتە سەر تیپی ٣٢٨ی ڕژێمی ئێران لە مەریوان، کوژراو و بریندار هەیە:
لە ئەنجامی پێکدادانێکی چەکداریدا لە گوندی سنووریی «سیاناو»ی سەر بە شاری مەریوان، یەکێک لە هێزەکانی ئەرتەشی کۆماری نا ئیسلامیی ئێران کوژرا و یەکێکی دیکەش بە سەختی بریندار بووە.
کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١١ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ (٢ی ئاگۆستی ۲۰۲۶)، پێکدادانێکی چەکداری لە نێوان هێزەکانی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان و هێزەکانی ئەرتەش لە نزیک پێگەیەکی ئەرتەش هەڵکەوتوو لە گوندی "سیاناوی مەریوان" هاتووەتە ئاراوە.
لە ئەنجامی ئەم پێکدادانەدا، سەربازێکی ئەرتەش بە ناوی "ئەبولفەزل گودەرزی" کوژراوە و یەکێکی دیکەش بە سەختی بریندار بووە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی مەریوان گواستراوەتەوە.
سەرەڕای ئەوەی تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ حیزبێک بەرپرسیارێتیی ئەم پێکدادانەی نەگرتووەتە ئەستۆ، بەڵام هەنگاو لە ڕێگەی سەرچاوەکانی خۆیەوە زانیاریی بەدەست هێناوە کە لایەنی تێکهەڵچووەکە گەریلاکانی پژاک بوون و هیچ زیانێکی گیانییان بەرنەکەوتووە.
لەلایەکی دیکەوە و بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی تیپی ٣٢٨ی مەریوان، ئەم بارەگا سنوورییە بە بەکارهێنانی درۆنی خۆکوژ و ئاڕپیجی کراوەتە ئامانج.

Comments
Post a Comment