Skip to main content

دیتنی ژن-ئافرەت چ واتایەکی هەیە لەخەودا؟

دیتنی ژن-ئافرەت چ واتایەکی هەیە لەخەودا؟
ژن یان ئافرەت لە خەودا ئەم چەند واتایەی هەیە.
ئیبن سیرین دەڵێ: ژنی گەنج لەخەودا خۆشی و مەبەستی پیاوە و ژنی پیر دونیا و پیشە و کاری ئەم دونیایەیە و هەروەها بینینی ژنان بە قەدەر، چاکی و جوانی و قەڵەوی و لاوازی و ناشرینی لێکدانەوەی بۆ دەکرێت.
باشترین ئەو ژنانەی کە لەخەودا دەبینرێن ئەو ژنانەن کە باش نین و ژنی قەڵەون، کە نیشانەی رزق و ڕۆزی زۆرە و ژنی ناشرین و لاواز نیشانەی وشکە ساڵی و دەستکورتیە و ژنی خۆشحاڵ و ڕازاوە نیشانەی مرازەکانی ئەم دونیایەیە و پیرەژنی ڕوو تڕش و چڵکینیش نیشانەی خراپی و گوزەرانی پیاوە.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر ژنێک دیتی کە وەکوو پیاوان دەزگای زاوزێ هەیە، نیشانەی خێر و چاکەی دین و دونیایەتی. ئەگەر ژنێک بینی وەکوو پیاوان دەزگای زاوزێ هەیە و سێکسی پێدەکرد، واتە منداڵێکی هەیە یان سکی پڕ دەبێت بە منداڵێک.
ئەگەر ژنێکی گەنج دیتی کە پیر بووە، واتە کارێکی خراپی لێ ڕوودەدات.
ئەگەر پیاوێک بینی ژنەکەی لە دوواوە لەگەڵی جووت دەبێ، واتە ڕێز و حورمەتی کەم دەبێتەوە.
ئەگەر ژنێک دیتی بووە بە پیاو و جلکی پیاوانەی لەبەر دەکرد، ئەوا ئەگەر ژنەکە خۆپارێز و داوێنپاک بوو، نیشانەی خێر و چاکەیەتی.
ئەگەر ژنێکی خراپەکار و داوێنپیس بوو، نیشانەی بەڵا و خراپەکاریەکەیەتی.
جابری مەغریبی دەڵێ: ژنی داوێنپیس لەخەودا بۆ خەڵکی دونیاویست نیشانەی زۆری پارە و سامان و شتی دونیایە. بۆ خەڵکی چاکەخوازیش نیشانەی زۆری چاکە و زانستە و ژنی غەریب و نەناسراو باشترە لە ژنی ئاشنا و خزم لەخەودا.
ئەگەر پیاوێک بینی کەسێک دەستڕێژی کردە سەر ژنەکەی، واتە کەسوکاری ژنەکە دەوڵەمەند دەبن.
ئەگەر بینی ژنەکەی دەچوو بۆ لای پیاوە بێگانە و داوێنپیسەکان، واتە لە لایەن ئەو پیاوانەوە قازانج و چاکە بە مێردی ئەو ژنە دەگات.
ئەگەر دیتی کەسێک نێزەکی یان شمشێری دا بە ژنەکەی ئەو، واتە کوڕی دەبێت.
ئەگەر دیتی کەسێک دەرمانی دا بە ژنەکەی، واتە کچی دەبێت.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی ژن لەخەودا شەش واتای هەیە.
یەکەم: خۆشی و شادی و مەبەست. دووەم: دونیا. سێیەم: کار و پیشەی ئەم دونیا. چوارەم: رزق و ڕۆزی زۆر. پێنجەم: وشکە ساڵی و هەژاری. شەشەم: دەوڵەمەندی.
هەروەها ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر ژنێک بینی کچێکی هەیە، واتە خێر و چاکەی پێدەگات و خزم و کەسوکارەکەی خۆشحاڵی دەکەن.
ئەگەر بینی کوڕێکی بوو، واتە خەمبار و پەرێشان دەبێت.
ئەگەر پیاوێک دیتی ژنەکەی کوڕی بوو، واتە بە ڕەنج و زەحمەت بە ماوەیەکی درێژخایەن شتێک بەدەست دێنێت.
ئەگەر بینی کچی هێنایە دونیا، واتە قازنجەکەی زیاتر دەبێت.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر ژنی پاشا و فەرمانڕەوا دیتی کچی هێنایە دونیا، واتە مێردەکەی خەزێنەی دەستەکەوێت.
ئەگەر دیتی کوڕی هێنایە دونیا، نیشانەی خەم و دوودڵییە.
ئەگەر پیاوێک دیتی خۆی کچێکی بوو، واتە خۆشحاڵ دەبێت.
ئەگەر بینی کوڕی بوو، واتە کارێکی باش ئەنجام دەدات و بەهۆی ئەو کارەوە ناوی بە چاکە لە دونیادا بەڵاو دەبێتەوە.
ئەگەر کچێکی شوو نەکردوو بینی منداڵی بوو، ئەوا نیشانە و لێکدانەوەکەی ئەوەیە کە پێشتر باسمان کردووە.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: ئەگەر ژنێک بینی کوڕی بوو، یەکسەر قسەی لەگەڵ کوڕەکەی کرد، نیشانەی ئەوەیە کاتی مردنی نزیک بووەتەوە.
ئەگەر بینی کچی بوو، کە لەو کچەی نەوەیەکی بوو، واتە دەبێتە گەورەی بنەماڵەکەی خۆی.

Comments