Skip to main content

هێزێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرشی کردە سەر کانێکی ڕژێمی ئێران لە ناوچەی "شارستێن":

هێزێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرشی کردە سەر کانێکی ڕژێمی ئێران لە ناوچەی "شارستێن":
شەڕی چەکداری قورس لە بەرەی پیرانشار – مەهاباد 28.06.2026
ڕاپۆرتە نافەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەمڕۆ شەڕێکی قورس لە نێوان هێزە نیزامییەکانی ڕژێمی ئێران و یەکێک لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی داوە.
ئەم ململانێیە لە ناوچەی "شارستێن" و نزیک گوندی "گەگاش" (گەڕەکی مەهاباد) ڕوویدا. ڕاپۆرتە نافەرمیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم ئۆپەراسیۆنە لە لایەن یەکێک لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجام دراوە.
بە پێی هەواڵە نافەرمییەکان بە ئامانجی سزادانی چەند بەکرێگیراوێکی ڕژێمی خۆجێی لەم ناوچەیە چوونەتە ناو کانێکەوە کە لە ئەنجامدا ململانێیەکی قورسی لێکەوتووەتەوە.
ئاماری فەرمی سەبارەت بە گیانلەدەستدان و بریندارانی ئەم ململانێیە تا ئێستا بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام سەرچاوە نافەرمییەکان باس لەوە دەکەن کە چەند هێزێکی ڕژێمی ئێران بریندار کراون.

Comments