یانێ هەر بەڕاستی خەڵک وا دەزانێت کۆماری بەناو ئیسلامی ئێران هەمان ئەو کۆماری ئیسلامییەی پێش خۆپیشاندانەکانی ئەم دووایە و پێش هێرشەکەی ئیسرائیل و ئەمریکایە بۆ سەر تاران؟
نا ئەوا خراپ تێگەیشتوون، بۆچی؟
یەکەم: خەڵکی ئێران و کوردی ڕۆژهەڵات تازە ناتوانن دڵ بەو حکوومەتە پەت و سێدارە خۆش بکەن و قەدیش لێ خۆش نابن، چونکە خەڵکی ڕۆژهەڵات و ئێران شەهیدی زۆریان داوە.
دووەم: ئابووری خەڵکی ئێران بەدەستی ئەو حکوومەتە بەتەواوەتی داڕماوە و هەتاکوو ئەو حکوومەتە لەسەر دەسەڵات بێت قەد چاک نابێتەوە.
سێیەم: وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکا و جیهان ناتوانن سەیر بکەن، ڕژێمێک بەکەیفی خۆی بیەویت ئابووری جیهان تێکبدات و ئەوانیش هیچ کردەوەیەکیان نەبێت.
چوارەم: حکوومەتی ئێران لەناو خۆیان بوونەتە چەتەوە، هەر کەسە و بەلای خۆیەوە پارەی خەڵکی ئێران دەدزن.
پێنجەم: تەنیا چەند سەرکردەیەکی توندڕەی سوپای تیرۆریستی پاسدارانی ئێران ماوە کە جاروبار بڕیارێک دەردەکەن دژ بە جیهان، ئەوانیش کۆتایان پێدێت.
شەشەم: گەر بێت و ئەمریکا و ئیسرائیل بەتەواوەتی ڕژێمی ئێران نەڕووخێنن و لەناوی نەبەن، ئەوا ئەو ڕژێمە لە ئاسیا دەبێتە کەڵەگاوە.
حەفتەم: گەر بێت و ئەو حکوومەتە بمێنێتەوە، ئەوا دیسان پەرە دەداتەوە بە کاری تیرۆریستی و کوشتن تۆقاندن و موخەدەرات و دروستکردنی میلیشیا و هیلالی شیعی و .....هتد.
هەشتەم: بۆ ئەوەی کە ڕووخانەکەی خۆی وەدەر نەخات و بیشارێتەوە، پەیتاپەیتا هێرش دەکاتە سەر کورد بۆ ئەوەی بە تاقمەکەی خۆی بڵێت، ئەها ئێمە نەڕووخاوین!!!
بۆیە ئەو حکوومەتە گەندەڵە سەدا نەوەد ڕووخاوە، بەس ڕانەگیندراوە....

Comments
Post a Comment