Skip to main content

زێڕ لەخەودا چ واتایەک دەگەینێت؟

زێڕ لەخەودا چ واتایەک دەگەینێت؟

دیتن و لەبەرکردن و بەخۆخستن یان تواندنەوەی زێڕ لەخەودا ئەم چەند واتایەی هەیە.
خەوننامەی کوردی، بەشی زە؛ زێڕ:
زێڕ لەخەودا بۆ پیاوان تاوان و خەم و مەینەتییە، بۆ ژنانیش باش و سوودبەخشە، ئەگەر بینی زێڕی دۆزیەوە یان کەسێک پێدا، واتە پارە و سامانەکەی لەدەست دەچێت، یان تاوانێک دەکەوێتە ملی، یانیش کەسێک ڕقی لێ هەڵدەگرێت.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر دیتی لەخەویدا زێڕ یان زیوی دەتواندەوە، واتە ناوی دەکەوێتە سەر زاری خەڵکی.
ئەگەر دیتی بە خەروار زێڕی دەبردەوە بۆ ماڵەوە، واتە پارەی زۆری دەست دەکەوێت. ئەگەر بینی زێڕی دەخوارد، واتە بەو ئەندازەیە پارە و سامانەکەی بەسەر خزمەکانیدا دەبەخشێتەوە و خەرجی دەکات.
جابری مەغریبی دەڵێ: زێڕ لەخەودا بۆ پیاوان خراپە، بەڵام بۆ ژنان باشە.
ئەگەر دیتی زێڕ و زیو لە یەک شوێندا کۆببوویەوە، واتە ڕێز و پێگەی کۆمەڵایەتی دەدۆزێتەوە یان پەیدا دەکات.
ئەگەر کانی زیوی بینی لەخەویدا، واتە کچی گەورە پیاوێک دەکاتە ژنی خۆی، بەڵام خەمبار دەبێت.
ئەگەر دیتی لەگەڵ زەڕنگەرێک دانیشتووە و مامەڵەی لەگەڵ دەکرد، واتە لەگەڵ پیاوێکی درۆزن سەر و کار پەیدا دەکات.
تێبینی: خەروار یەکەیەکی پێوانەیە، لە کۆندا بەرامبەر بە سێ سەد کیڵۆ بەکار دەهات.

Comments