دەزگای بەناو دادوەری کۆماری سێدارەی ئێران، ڕایگەیاند کە یەعقوب کەریمپوور، هاووڵاتییەکی شاری میاندۆب و ناسر بەکرزادە، بەندکراوێکی تەمەن ٢٥ ساڵی کوردی ڕۆژهەڵات، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل” لە سێدارە دراون.
سەرچاوه ئێرانییەکان پێشتر ڕایانگەیاندبوو که سزای له سێدارەدانی کەریمپوور له هەموو قۆناغەکانی لێکۆڵینەوه و ڕێوشوێنه دادوەڕییەکاندا بە ڕەتکردنەوەی تۆمەتەکانی دەرچووە و ئەو دانپێدانانەی که بۆی دەگەڕێتەوه له ژێر ناچاری و ئەشکەنجەدا بە زۆر لێ وەرگیراون.
سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندبوو کە کەریمپوور ڕەتیکردۆتەوە هیچ داتا و زانیارییەک ناردبێت و جەختی لەوە کردبووەوە کە هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل نەکردووە.
ئەمیر ڕەئیسیان، پارێزەر، لەسەر ناسر بەکرزادە لە کەناڵی ئێکس نێتدا نووسیبووی کە ١٩.٠٤.٢٠٢٦ ، لقی ٣٩ی دادگای باڵا، بە پێچەوانەی بڕیارەکانی پێشووی لە “دووجار هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی دادگاکانی خوارەوە” و بەبێ یەکلاییکردنەوەی ئەو ناڕەزایەتیانەی کە وروژاندبووی، ئەمجارەیان پەسەندکردنی سزای سێیەمی لەسێدارەدانی دادگای شۆڕشی ورمێ بۆ دەڕچوو و لە سێدارە درا.

Comments
Post a Comment